حکومەتی بەریتانیا بەنیازە ژمارەی "وڵاتە سەلامەتەکان" زیاتر بکات و ناوی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسریش زیاد بکات.
حکومەتی بەریتانیا بەنیازە ژمارەی "وڵاتە سەلامەتەکان" زیاتر بکات و ناوی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسریش زیاد بکات.
حکومەتی بەریتانیا بەنیازە ژمارەی "وڵاتە سەلامەتەکان" زیاتر بکات و ناوی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسریش زیاد بکات. ئەو کاتە حکومەتی ئەو وڵاتە دەتوانێت راستەوخۆ کۆچبەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دیپۆرت بکاتەوە.
رۆژی یەکشەممە، میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، حکومەت بەنیازی ئامادەکردنی پلانێکە کە دەکرێت جێبەجێکردنەکەی ببێتە هۆی ئەوەی کۆچبەرانی نایاسایی خەڵکی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسر راستەوخۆ دیپۆرتی وڵات و هەرێمی خۆیان بکرێنەوە.
بەگوێرەی ئەو پلانەی حکومەتی بەریتانیا، ژمارەی لیستی "وڵاتانی سەلامەت" زیاتر دەکرێت.
بەریتانیا لیستی وڵاتانی سەلامەتی هەیە و ئەگەر ناوی وڵات و هەرێمێک لەنێو ئەو لیستەدا بێت، ئەو کاتە حکومەت راستەوخۆ کۆچبەرانی ئەو وڵات و هەرێمانەی ناویان لەنێو لیستەکەدا هەیە، دیپۆرتی شوێنی خۆیان دەکاتەوە.
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی بەریتانیا، کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسر لە زۆرترین ئەو کۆچبەرانەن ئەمساڵ لە رێگەی دەریاوە و بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە، بە جۆرێک لەسەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 4 هەزار کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، تورکیا و میسر چوونەتە بەریتانیا.
ئەم پلانەی حکومەتی بەریتانیا لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا دادگەی باڵای بەریتانیا دوا بڕیار لەسەر بەرنامەی حکومەت بۆ ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا بدات، کە لە ئابی ساڵی رابردووەوە راگیراوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو