ئەو گەنجە کوردەی کە خەڵکی باشووری کوردستانە لە بەریتانیا بە ئێرانی خۆی ناساندوە بە 11 ساڵ زیندانی سزادرا کە بە تاوانی قاچاخچێتی کۆچبەرانی نایاسایی لە ئەوروپاو بەریتانیا
ئەو گەنجە کوردەی کە خەڵکی باشووری کوردستانە لە بەریتانیا بە ئێرانی خۆی ناساندوە بە 11 ساڵ زیندانی سزادرا کە بە تاوانی قاچاخچێتی کۆچبەرانی نایاسایی لە ئەوروپاو بەریتانیا
به پێی ئه م ڕاپۆرته و ئۆپه ڕاسیۆنه . بازرگانیکردن به مرۆڤه وه وایکردووه که لانیکه م ده هه زار که س به شێوه ی نایاسایی به بەلەمموه بچنه ناو به ریتانیا.
میدیاکانی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر هەواڵی سزادانی کەسێکی بە ناو ئێرانی بە ناوی "هیوا ڕەحیم پوور"یان بڵاوکردەوە کە یەکێک بوو لە بریکارە سەرەکییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بۆ بەریتانیا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، ئەم کەسە کە بەرپرسیار بووە لە نزیکەی 10%ی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە کەناڵی ئینگلیزییەوە بۆ بەریتانیا و "داڕێژەری ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کە چەند ملیۆن پاوەندە" لە سەرانسەری ئەوروپا، ئێستا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە ١١ ساڵ زیندانیکردن.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ئۆپه ڕاسیۆنه که ی بۆ بازرگانیکردن به مرۆڤه وه ، به لایه نی که م ده هه زار کۆچبەربه شێوه یه کی نایاسایی به بەلمی بچوک وه هاتنه ناو به خاکی بەریتانیا.
ئەو پیاوە کە خەڵکی باشورەو بە ئێرانی خۆی نوسیوە کە ناوی هیوا ڕەحیم پورە و تەمەنی 30 ساڵە و لە ماڵەکەی خۆیەوە لە شاری ئیلفۆرد لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن ئەڵقەی بازرگانیکردنی بە مرۆڤەوە بەڕێوەدەبرد و بەلەمەکانی لە تورکیا دەستکەوتووە و گەیاندووەتە شوێنەکانی ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا.
بەپێی هەواڵێکی "دەیلی مەیل"، دوای دەستگیرکردنی، پۆلیس لە سەرانسەری ئەوروپا دەستی بەسەر 135 بەلەم و 1200 چاکەتی ڕزگارکەر و هەزاران یۆرۆی کاشدا گرتووە و 40 کەسیش لەو بارەیەوە دەستگیرکراون.
دوو کەس لە دیپۆرتکراوەکانی بەلجیکا ناسنامەی ڕەحیم پووریان وەک ئەو کەسە ڕاگەیاندووە کە بەلەمەکەی کڕیوە و گواستنەوەیان بۆ کەنارەکانی فەرەنسا ڕێکخستووە.
پێشتریش دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، شەش کەسیان لە بەریتانیا دەستگیرکردووە و زانیارییان بە هاوبەشە ئەوروپییەکان داوە کە بووەتە هۆی دەستگیرکردنی زیاتر .لە ناوچەکانی دیکەی ئەوروپا.
لە بەڵگەنامە و شایەتحاڵی دادگادا هاتووە کە هیوا ڕەحیم پوور لە نێوان ٣ بۆ ٦ هەزار لیرەی لە هەر یەکێک لەو کەسانەی کە داوای کۆچبەرییان کردووە، تەنها بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی وەرگرتووە و بەم شێوەیەش سامانێکی گەورەی بەدەستهێناوە.
دەوترێت قوربانییەکانی لە عێراق و ئێران و تورکیاوە هێنراونەتە ئەوروپا و بەریتانیا.
ناوبراو لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ لە کاتی پیاسەکردن لە پارکی وانستێد دوای لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن دەزگای نیشتمانی تاوانەکانی بەریتانیا و دەسەڵاتدارانی بەلجیکا دەستگیرکرا.
هەروەها ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کە 19 کەسی دیکە سزای زیندانیکردنیان لە نێوان 30 مانگ تا 8 ساڵ بەسەردا سەپێنراوە.
دادگاییکردنی هیوا ڕەحیم پوور و تۆمەتبارانی دیکەی ئەو دۆسیەیە لە شاری بروج لە وڵاتی بەلجیکا بەڕێوەچوو.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو