گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی کورد بە هۆی بەستەڵەک لە سنوورەکانی ئەوروپا
پەنابەرێکی کورد لە بە هۆی بەستەڵەک لە سنووری پۆڵەندا و بیلاڕووس گیانی لەدەست دا.
ناسنامەی ئەم پەنابەرە «هێمن شەمامی زاده» خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان ڕاگەیێندراوە.
تەرمی ناوبراو لە دارستانەکانی پۆڵەندا و بیلاڕووس دۆزرایەوە و پۆڵیسی هیچ یەک لەو وڵاتانە ئامادە نیە بەرپرسیارەتی وەربگرن و تەرمەکەی وەربگرن.
جێگای ئاماژەیە پەنابەرانی دیکە لەو ناوچە گیریان خواردوەو ڕێگەیان پێ نادرێت بەرەو پێشەوە و دواوە بڕۆن و لە باروودۆخێکی کارەساتباردا گیریان خواردوە.
هەڵسوکەوتی سەرکووتگەری رژیمی تاران ، نەبوونی ئیش و کار و ناڕوونی داهاتوو بە گشتی و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان بۆتە هۆی سەرەکی هاتنە دەرەوەی لاوان بەرەو ژیانی ناڕوونی پەنابەری.