گەورە مافیای کورد و سەرۆکی باندی فۆکسترۆت لە سنوری نێوان تورکیا و ئێران، لەلایەن پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا
ڕێویە کوردەکە" ڕەوا مەجید گەورە مافیای کورد و سەرۆکی باندی فۆکسترۆت لە سنوری نێوان تورکیا و ئێران، لەلایەن پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا
ئەم کەسە تۆمەتبارە بە چەندین روداوی تەقینەوە و تەقەکردن و کوشتن.
ماڵپەڕی "ArabNews" بڵاویکردەوە، پۆلیسی ئێران رەوا مەجید گەورە مافیای یەکێک لە باندەکانی سویدی دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارە بە جێبەجێکردنی چەندین تەقینەوە و روداوی تەقەکردن.
میدیاکانی سوید تۆمارێکی دەنگییان بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا هاتوە، رەوا مەجید ناسراو بە رێوی و سەرۆکی باندی فۆکسترۆت لە سنوری هاوبەشی نێوان ئێران و تورکیا دەستگیرکراوە.
ئۆلف کریستەرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید لە رۆژی دوشەممە رایگەیاند، چەند زانیارییەکی هەواڵگرییان لەبارەی دەستگیکردنی رەوامەجید پێگەیشتوە.
سەرۆک وەزیرانی سوید ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو تۆمەتانە بێت کە ئاڕاستەی کراوە، رەوا مەجید مەترسییەکی زۆر لەسەر ئاسایشی ئەو شوێنانە دروست دەکات کە تێیدا چالاکە.
بەپێی زانیارییەکان، رەوا مەجید لە سوید گەورە بوە و دایک و باوکی کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن، لەو کاتەی دەستگیریشکراوە بەڵگەنامەی باری کەسێتی ساخەی پێبوە.
تەنها لە ساڵی 2023 رەوا مەجید بەرپرسیارە لە چەندین روداوی کوشتن و گیانلەدەستدان، بەهۆی چەندین روداوی تەقەکردنی پەیوەست بە باندەکەی رەوامەجید، چەندین مێرد منداڵی تەمەن 13 ساڵ گیانیان لەدەستداوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو