ئازاد ئەمینی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانست-ی سەقز، ڕۆژی هەینی (١٤٠٢/٠٦/٢٤) دەستبەسەر کراوە و ماڵیان لە سەقز بە وردی پشکنیوە و ناو براو، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزراوە.

جێگەی ئاماژەیە دادوەری دۆزەکە بارمتەی بۆ ئازادیی کاتی ناوبراو دیاری کردە، بەڵام سەرەڕای ئامادەبوونی بارمتەکە تا ئێستە ئازاد نەکراوە.
هەتا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ئیزنی چاوپێکەوتنیان پێ نەداوە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش و بێبەریان کردووە.
دوای تێپەربوونی دوو حەوتە لە دەستبەسەرکردنی ئازاد ئەمینی، چالاکی فەرهەنگی، ژینگەپارێزی و مەدەنی خەڵکی شاری سەقز هێشتا چارەنووسی نادیارە.
تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئازاد ئەمینی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە کاک ئازاد ئەمینی جگە لە چالاکییە بەرچاوەکانی لە بواری ژینگەپارێزی و فەرهەنگیدا، مامۆستای زمانی کوردییە و چەندین ساڵە خۆبەخشانە منداڵان و خەڵکی سەقز و دەورووبەر فێری زمانی کوردی دەکات.