نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له هاننۆ پێڤکور، وه‌زیری به‌رگریی ئیستۆنیا کرد، لە میانەی کۆبوونەوەی نێوانیان هەردوولا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشیان تاووتوێ کرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ـی ئابی 2023، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له هاننۆ پێڤکور، وه‌زیری به‌رگریی ئیستۆنیا کرد، هەروەها له کۆبوونەوەی نێوانیان تیشك خرایه سه‌ر به‌رنامه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی ئیستۆنیا بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ كرا.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌شداری و رۆڵی ئیستۆنیا و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا ده‌ربڕی و جه‌ختی له گرنگیی به‌رده‌وامیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌مباره‌یه‌وه كرده‌وه، هەروەها دۆخی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هانۆ پێڤکور، وەزیری بەرگری ئیستۆنیا گەیشتە هەولێر لە فڕۆکەخانە لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.