دوو کەس دەستگیرکران دزییان لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی کردبوو
دوو کەس دەستگیرکران دزییان لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی کردبوو
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە دزییان لێکراوە، مەفرەزەکانینوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردوو دوای بەدواداچوونەکان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەودەستگیربکرێن کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی دزییان کردبوو.
تۆمەتبارەکان لە دایکبووی ٢٠ ٠ ٥ و ٢٠ ٠ ٣، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ٤٤٤ و ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون ودانیانناوە بەتاوانەکانیاندا .
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو