ئیلۆن ماسک پشتڕاستی دەکاتەوە کە گۆڕینی باڵندە شینەکەی تویتەر بۆ X مانایەکی تایبەتی هەیە
لۆگۆی باڵندە شینەکە, کە ساڵانێک بوو لۆگۆی فهرمی تویتەر بوو، ئیلۆن ماسک له دوای کڕینی تویتهر گۆڕانکاری بهسهردا هێناو، لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکارییەدا، بەرنامەکە وەک پلاتفۆرمێک یەکدەخرێت کە گرنگی بە دەنگ و ڤیدیۆ و پەیام و پارەدان دەدات کە بە زیرەکی دەستکرد (AI) کاردەکات.
ئیلۆن ماسک لۆگۆی تویتەر دەگۆڕێت بۆ X، ماڵئاوایی لە باڵندە شینەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دەکات.
X، لۆگۆی نوێی تویتەر
خاوەنی کۆمپانیای تویتەر، ملیاردێر ئیلۆن ماسک، کە دوێنێ باڵندە شینەکەی بە ڕەنگی ئێکسی ڕەش وەک لۆگۆی نوێی کۆمپانیاکە گۆڕی، شەوی ڕابردوو دڵنیایی دا کە ئەم هەنگاوە زیاترە لە تەنها گۆڕانکارییەک.
هەرچەندە ناوی تویتەرەکە هێشتا لەگەڵ لۆگۆی ئێکس هاوڕایە، بەڵام ماسک ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوەکە خۆیشی نامێنێت لە تویتێکدا کە شەوی ڕابردوو بڵاویکردووەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، "ئەمە تەنها کۆمپانیایەک نییە ناوەکەی بگۆڕێت و بەردەوام هەمان کار دەکات". ناوی تویتەر کاتێک مانای هەبوو کە پەیامی ١٤٠ پیت بوو کە وەکو چرپەی باڵندەیەک بەدەوریدا دەسوڕایەوە، بەڵام ئێستا دەتوانیت نزیکەی هەر شتێک بتەوێت بڵاوی بکەیتەوە، لەنێویاندا ڤیدیۆی چەند کاتژمێری، ئهوهش بۆ بهکارهێنهرانی تویتهر جیگای دڵخۆشیه