وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە ئەمڕۆ هەینییەوە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد، بەشێوەیەکی کاتی لە ستۆکهۆڵمەوەکارەکانی خۆی ئەنجام دەدات،
وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە ئەمڕۆ هەینییەوە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد، بەشێوەیەکی کاتی لە ستۆکهۆڵمەوەکارەکانی خۆی ئەنجام دەدات،
هۆکاری بڕیارەکەش بۆ دۆخی ئەمنی عێراق دەگەڕێتەوە.
دوێنێ حکومەتی سوید مۆڵەتیدا بە خۆپیشاندان و بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتەکەی، بەهۆیەوەخۆپیشاندان لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد دەستپێکرد و خۆپیشاندەران چوونە ناو باڵیۆزخانەکە و بەشێکیان سووتاند.
وەزارەتی دەرەوەی سوید ئاماژەی بەوەشکردووە، روداوی هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد، پێشێلکردنێکی ترسناکە وپێویست بوو حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتی پاراستنی کارمەندان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لەئەستۆبگرێت