وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغدا کرد و بە دەستدرێژی بۆسەر کاری دیپلۆماسی وەسفکرد.
باڵیۆزخانه‌ى سوید له به‌غدا سوتێنرا
بەرەبەیانی٢٠ -٧-٢٠ ٢٣ لایەنگرانی موقتەدا سەدر په‌لامارى باڵیۆزخانەی سویدیان لە بەغداد دا‌و سوتاندیان.
لە راگەیەندراوێکیشدا وەزارەتی دەرەوەی سوید ده‌ڵێت: "هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان".
وەزارەتی دەرەوەی سوید راشیگەیاندووە: "کارمەند و نێردە دیپلۆماسییەکانمان لە بەغدا سەلامەتن و بۆشوێنیکی پارێزراو گواستراونەتەوە".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغدا کرد و بە دەستدرێژی بۆسەر کاری دیپلۆماسی وەسفکرد.
ئه‌م په‌لاماره‌ى هه‌وادارانى موقته‌دا سه‌در له دواى ئه‌وه دێت دوێنێ ئاژانسی هه‌واڵی سوید "تی تی" بڵاویکرده‌وه که پۆلیسی سوید داوایه‌کی بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ستۆکۆڵم په‌سه‌ندکردوه،که داواکاره‌که هه‌وڵده‌دات قورئانی پیرۆز‌و ئاڵای عێراق بسوتێنێت.
کاردانەوەی موقتەدا سەدر بەرامبەر بە ڕەزامەندی حکومەتی ستۆکهۆڵم بۆ سوتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز.
دواى سوتاندنى باڵیۆزخانه‌ى سوید له به‌غدا،موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێکى ئاڕاسته‌ى سویدکرد.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی ئاڕاستەی سوید کرد‌و ده‌ڵێت "چاوەڕێی وەڵامێکی فەرمی دەکەم پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێک بنێم، ئەگەر بەڕاستی ئاڵای عێراق سوتێنرا،ئەوا نابێت حکومەت تەنها بە سەرکۆنە بوەستێت، چونکە ئەوە نیشانەی لاوازیی و ملکەچبوونە".
موقته‌دا سه‌در ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌شکرد "سوتاندنی قورئانی پیرۆز، تەورات و ئینجیل نابێت رێگەی پێبدرێت،پێویسته گەلانی جیهان رەتیبکەنەوە"
شایه‌نى باسه هه‌وادارانى سه‌در هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و ئاگریان تێبەردا، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک