کوردان له ستۆکهۆلم، له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئوتریش خۆپێشاندایان کرد!
له ڕێکه‌وتی ١٥ی ٧ی ٢٠ ٢٣ گردبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له سوید به‌ڕێوه‌چووه. وه‌ک بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک بۆ شه‌هیدکردنی دکتۆر قاسملوو له‌و وڵاته به‌ده‌ستی ڕاسته‌وخۆی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران. دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، ڕێبه‌ری حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ڤێننای وڵاتی ئوتروش، تێرۆرکرا.
له گردبوونه‌وه‌که‌دا به‌شێکی زۆر له کوردانی دانیشتووی سوێد به‌شداریان کرد. کوردان له به‌رده‌رگای سه‌فاره‌تی ئوتریش له ستۆکهۆلمی پایته‌ختی سوێد کۆبوونه‌وه. درووشم و داخوازی به‌شداربوان ئه‌وه بوو، په‌یامێک به ده‌وڵه‌تی ئوتریش بگه‌یه‌نن، بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک بوو له خوێنی شه‌هیدانی ئوتریش، داواکاری کوردان بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر خوێنی ڕێبه‌رانی کورد به فیڕۆ نه‌ڕوات و تێرۆر نه‌کرێن. یه‌کێک له خۆپێشانده‌ران به‌ڕێز کاک عه‌لی ئاس، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی کوردستان و هاوکات چالاکوانی سیاسی، به ڕووداو٢٤ی ڕاگه‌یاند "لێره‌ین، داوا لە دەوڵەتی ئوتریش بکە‌ین کە چیدیکە خوێنی رێبەرانی کورد نەکەنە قوربانی سات و سەودای بازرگانی لە گەڵ رژیمی تیرۆریستی ئێران."
جێگای ئاماژەیە, فرێدریک ماڵم ئەندامی پارڵمانی سوید وەک هەمیشە لە پشتی کورده، ئه‌ویش یەکێک لە قسەکەرانی ئەو گردبونەوەیە بوو.