ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ڕەوتەکەی ئەدهەم بارزانی چه‌قی قورسایی له شاره‌کانی سلێمانی و کەرکوک دەبێت

ڕەوتەکەی ئەدهەم بارزانی    چه‌قی قورسایی له شاره‌کانی سلێمانی و کەرکوک دەبێت
ڕووداو ٢٤

وریا سەعید ڕەواندزی وته‌ بێژی ڕه‌وته‌که‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی ئێژێ، باره‌گامان له زۆر شوێنی کوردستان ده‌بێت، به‌لام چه‌قی قورسایی سیاسیان له سلێمانی و که‌رکووک ده‌بێت.

ئه‌‌‌دهه‌‌‌م بارزانی ڕه‌‌‌وتێکی سیاسی چێکردوو، هاوکات وریا سەعید ڕەواندزی کراوه‌‌‌ته‌‌‌ وته‌‌‌ بێژی ڕه‌‌‌وته‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌دهه‌‌‌م بارزانی. ئه‌‌‌و وتەبێژه‌‌‌ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووه‌‌‌. که ڕه‌‌‌وته‌‌‌که‌‌‌  "بارەگامان لە زۆر شوێن دەبێت، بە ناوچەی بادینانیشەوە. لە ئێستادا ڕێکخراوەکانمان لە هەندێ ناوچەدا دەستیان بەکارەکانیان کردووە، بەڵام چەقی قورسایی سیاسیمان سلێمانی و کەرکوک دەبێت." هه‌‌‌روه‌‌‌ها ڕایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ بڕیاڕی به‌‌‌شداری پڕۆسه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵبژاردنیان نه‌‌‌داوه‌‌‌. 

ئه‌‌‌دهه‌‌‌م بارزانی، خزمی نزیکه‌‌‌ی کاک مه‌‌‌سعود بارزانی و هه‌‌‌روه‌‌‌ها   ئه‌‌‌ندامی پێشووی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی پارتی دێموکراتی کوردستان بووه‌‌‌، پێشتر چه‌‌‌ند جارێک هه‌‌‌وڵی چێکردنی حزبی   داوه‌‌‌، به‌‌‌لام   پاشه‌‌‌کشه‌‌‌ی کردووه‌‌‌. ناوبرای ماوه‌‌‌یک پێش، له دوای سه‌‌‌ردانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، دووباره‌‌‌ هاتۆته‌‌‌ مه‌‌‌یدان و خه‌‌‌ریکی دامه‌‌‌زراندنی ڕه‌‌‌وتێکی سیاسییه‌‌‌. له ئێستا ڕوون نییه ناوبراو، ئه‌‌‌دهه‌‌‌م بارزانی مه‌‌‌رامی له دروستکردنی ڕه‌‌‌وته‌‌‌که‌‌‌ی چییه، هه‌‌‌تا ئێستا په‌‌‌یڕه‌‌‌ و پڕۆگمیان نه‌‌‌خستۆته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌ستی لایه‌‌‌نگرانیان. 

ئه‌‌‌ندامێکی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی یه‌‌‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، که‌‌‌ نه‌‌‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، به ڕێگه‌‌‌ی ته‌‌‌له‌‌‌فۆنه‌‌‌وه‌‌‌ به ڕووداو٢٤ی ڕاگه‌‌‌یاند،   "له زۆنی زه‌‌‌رد چیی ئه‌‌‌کات با بیکات، به‌‌‌لام  له سلێمانی ، له زۆنی سه‌‌‌وز ئاسانکاری بۆ ناکارێ"

ئه‌‌‌وه‌‌‌ی جێگای پرسیاره‌‌‌، ئایه‌‌‌ یه‌‌‌کێتی چۆن پێشوازی له‌‌‌ ڕه‌‌‌وته‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌دهه‌‌‌م بارزانی ده‌‌‌کات?

 


1 ساڵ و 4 مانگ و 5 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕەوتەکەی ئەدهەم بارزانی چه‌قی قورسایی له شاره‌کانی سلێمانی و کەرکوک دەبێت

ڕەوتەکەی ئەدهەم بارزانی چه‌قی قورسایی له شاره‌کانی سلێمانی و کەرکوک دەبێت

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)