کاتێک محەممەد سودانی ڕایگه‌یاند حوکومه‌ته‌که‌ی بازرگانی ده‌کات بە نەوتی خاو بە غازی ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له ولاته‌که‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی توندنی نه‌بوو. به‌ڵام کاردانه‌وه‌کان ئێستا ده‌رده‌که‌ون.
ڕۆژنامه‌ی ۆل ستریت جۆرناڵ (wsj) ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مریکا رێگه‌نادات رێککه‌وتنی نه‌وت و غازی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا سه‌ربه‌گرێ، ئه‌وه‌ش چوونکه ڕاسته‌وخۆ پێشێلکردنی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکایه بۆ سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ.
وه‌ک ئاگادارین حوکومه‌تی زۆرینه‌ی سه‌ر به ڕژێمی ئێران له عێراق هه‌میشه له دوای ڕووخانی سه‌دام له ژێر ئه‌ژموونی ئێران و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ولاته کاری کردووه. بۆیه ئێران زوو ده‌رفه‌تی وه‌رگرت که ئێراق ناچاربکات پشت به گازی و ئێران ببه‌ستێ، ولاتی ئێراق گیرۆده‌ی سووته‌مه‌نی خۆی بکات. له ئێستادا ئێران توانیه‌تی سه‌ربکه‌وێ له ته‌واو گیرۆده‌بوونی ئه‌و وڵاته به سووته‌مه‌نی ئێران. به‌غداد قه‌رزداری تارانه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌مه‌ریکا له ڕێگه‌ی بانکه‌کانه‌وه چاودێری ڕێژی پێدانی دۆلار ده‌کات به عێراق، به جۆرێک ئێستا عێراق ناتوانێ به هۆی گه‌ماررۆکانه‌وه بۆ سه‌ر ئێران ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه.
وێنه محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق