سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەم چوار ساڵەی رابردوودا، لەپێناو کوردستانێکی بەهێزتر و ئاوەدانتر پاڵپشتمان بوون.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکی ئەم دواییەدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان دەردەبڕێت و دان بە پاڵپشتی و دڵسۆزییان دەنێت.
لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی دەڵێت، "سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەم چوار ساڵەی رابردوودا، لەپێناو کوردستانێکی بەهێزتر و ئاوەدانتر پاڵپشتمان بوون. سوپاسی تایبەتیشم بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان. ئایندە گەشە و کاروانی چاکسازی و ئاوەدانی ناوەستێت.".