ئەو کات دروستی و ڕەوایی و سەرچاوەی هەر ناکۆکیەک کە دوورە لە دەخالەتی دوژمن بزاندرێ. ئەگەر بەو شێوە کار بکرێ بۆ چارەسەر و هۆکارەکان، بابەتی کێشەکان ئاشکرا دەکرێن و زۆر بە ئاسانی چارەسەر دەبن.
یەکێک لە بنەمای سەقامگیری و ئاسایشی هەر پێکهاتەو گروپێک، لە خێزانەوە تا چینەکانی کۆمەڵگە بە گشتی، یەکڕیزی و یەک دەنگییە،ئەو یەکدەنگیە لە هەموو کاتێکدا پێویست و جەوهەرییە. بناغە و میحوەری سەقامگیری بۆ خەڵکی کوردستان زیاتر لە هەر کۆمەڵگەیەکی دیکە پێویستە،چونکە خەڵکی کوردستان ساڵانێکی زۆرە لە لایەن داگیرکەرانەوە دەچەوسێندرێنەوەو دژمنان هەوڵ دەدەن لە رێگەی دروست کردنی ناکۆکی و ناسەقامگیری لە ناو جەماوەری کوردستان و هێزە سیاسیەکانی دا،وزەو توانای ڕاپەڕین و شۆڕش لە ناو گەلی کورد دا زەعیف و لاواز بکەن.
بێ گومان یەکێک لە ڕێگاکانی گەیشتن بە یەکڕیزی و پاراستنی، زانینی هۆیەکانی ناکۆکی و سەرچاوەکانی ئاژاوە و دابەشبوونەکانە. یەکێک لە سەرچاوەکانی دابەش بوونەکان نەبوونی زانیاری و هوشیاریەو دەکرێ بە بەردنە سەرەوەی ئاستی هوشیاری و زانیاری چارەسەر بۆ ناکۆکیەکان و هەموو دابەشبوونێکو ناخۆشێک و هۆکارو پرسەکانی ئەو ناکۆکی و دابەشبونە بدۆزرێتەوە. لە ڕێگای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەوە چارەسەر بۆ قەیرانەکان پەیدا بکرێ ڕوون کردنەوەو دیالۆگ ، هۆکارەکانی ناکۆکیەکان بزاندرێ و دەرکەوێ. ئەو کات دروستی و ڕەوایی و سەرچاوەی هەر ناکۆکیەک کە دوورە لە دەخالەتی دوژمن بزاندرێ. ئەگەر بەو شێوە کار بکرێ بۆ چارەسەر و هۆکارەکان، بابەتی کێشەکان ئاشکرا دەکرێن و زۆر بە ئاسانی چارەسەر دەبن.
شاراوە نیە کە یەکێک لە هۆکارەکانی ناکۆکی لە ناو کوردستان و کۆمەڵگەو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانیشدا، پیلانگێری دوژمنی هەمیشەیی کورد و کوردستان،واتە ڕژیمی کۆنەپەرەست و کوردکوژی ئاخوندیەو دەبێ هەموو ئەو ڕاستیە بزانین.
لە ڕاستیدا ناوەرۆکی شۆڕش لەسەر بناغەی خۆنەویستی و خۆ تەرخان کردن بۆ بەرژەوەندی گشتی داڕێژراوە, کە ئەگەر وا نەبێ بۆچی کەسانێک کە دێنە ڕیزی هێزە سیاسیەکان، ژیانی پڕ لە شانازی و قورسی پێشمەرگەیی هەڵبژێرن. بە داخەوە کە هێندێک جار پیلانگێڕییەکانی دوژمن یان بەرژەوەندی خوازی تاکەکسی و چەندین لادان لە ئوسوڵی شۆڕگێڕی و کوردایەتی و نەبوونی خەت و بەرنامەی ئیستراتیژیکی سیاسی و جودا نەکردنەوەی سنوورەکان لە گەڵ دوژمن و دڵخۆش کردن بە پێکەنین بە دوژمنان، وا دەکات تا ڕادەیەک نەیارانی شۆڕش ئامانجیان بپێکن و لە ناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکان و لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن. ئاشکرایە کە ناکۆکی و دژایەتیە ناسالمەکان لە ناو هەر دەستەو چینێکی کۆمەڵگەی کوردستان هەر لایەنێکی سیاسی خەسارەتی گەورە بە ئامانجە گشتیەکان و خەباتی ڕەوایی گەلی کورد دەگەێنێ و بەلاڕێدا دەبا.
لە بەر ڕیشەدار بوون و ئەسالەتی خەباتی مافخوزازانەی ڕەوای خەڵکی کوردستان، ئەم کۆسب تەگەرانە نەیانتوانیوە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد ڕابگرێ و یا نەتەوەی کورد لە گەیەشتن بە مافە ڕەواکانی سارد کاتەوە بەڵام دەبێ ئەو ڕاستیە بسەلمێنین کە زیانی گەورەی لە جولانەوەی ڕەوای گەلی کورد داوە. بۆ ئەوەی لەکاتی تەنگانەو قەیرانەکاندا، پیلانگێڕی دوژمن توشی دابڕان و کارەسات و کوشتن و ...مان نەکات ، باشترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی و یەکدەنگی لە ناو هەموو خەڵکی کوردستان و لایانە سیاسییەکان، پشت بەستن بە پرەنسیپە هاوبەشەکانە، کە گرینگترینیان ڕزگاری نەتەوەی چەوساوەی کوردە لە دەست ڕژیمی دوژمن و زۆردارو دڕندەی ئاخوندی. بە پێداگری لەسەر پرەنسیپە عەقڵانی و بە لە بەر ڕەچاو گرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی ، ئەرکی هەر تاکێکی کوردە کە ئیجازە نەدا پیلانەکانی دوژمن لە هەوڵدانی بۆ ئازادی و بە دەست هێنانی مافەکانی نەتەوەی کورد، دوری بخاتەوە.
لە ئێستادا کە شۆڕشێکی کەم وێنە بە پێشەنگایەتی ئافرەتان لە سەرانسەری ئێران و لە کوردستانی ئێران لە ئارادایە و خەڵک لە کوردستانی ئازیزمان لە بەرانبەر دوژمنی ستەمگەر بە دەستی خاڵی و بە بێ ئەسڵەحە شەردەکات و سینگ و چاوی خۆیان کردووەتە قەڵغانی فیشەک, زۆر زیاتر لە ڕابردوو بە پشتبەستن بە باوەڕەکانمان یارمەتیدەری ئەو شۆڕشە بین و وەک هەموو کات بە دوژمنی بسەلمێنین کە هیچ شێوە پیلان و بەرنامەیەک بو دڵسارد کردنەوەی ئێمە کاریگەری نییە و دروشمی هەر تاکێکی کورد بۆ ڕزگاری لە دەستی دەسەڵاتی دێوەزمەی ئاخوندی, یەکگرتوویی و تەبایی و نەسرەوتن تا سەرکەوتنە.