ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی شێوازی دەستگیرکردنی مامۆستایەک دەکات لەلایەن هێزێکی ئەمنی سلێمانی

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی شێوازی دەستگیرکردنی مامۆستایەک دەکات لەلایەن هێزێکی ئەمنی سلێمانی
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان.

هێزێکی ئەمنی سلێمانی مامۆستایه‌کی زانکۆ به‌ناوی دکتۆر ئالان فریدون ده‌ستگیر ده‌کات و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافری مرۆڤ ئیدانه‌ی ده‌کات

بڵاوکراوه‌‌‌ی نووسراوه‌‌‌ی ده‌‌‌سته‌‌‌ی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆی مافی مرۆڤ.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی شێوازی دەستگیرکردنی مامۆستایەکی زانکۆ دەکات لەلایەن هێزێکی ئەمنی سلێمانی .
ڕۆژی پێنجشەممە 6/7 هێزێکی ئەمنی لەشاری سلێمانی لەسەر شەقام هاوڵاتیەکی سڤیل دەستگیر دەکەن بەناوی دکتۆر ئالان فریدون کە پیشەی مامۆستای زانکۆیەو پێشوتر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوە و دواتر ئازادی دەکەن و بیانوی دەستگیرکردنەکەشی ئەوەبوە گوایە ناوبراو وێنەی کاروانی ئۆتومبیلی هێزێکی ئەمنی گرتووە.
 
ئێمه لەدەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ نیگەرانین لە دەستگیر کردنی ئەو ماموستایە. ئیدانەی شێوازی دەستگیرکردنەکەی دەکەین و لامان وایە دەچێتە چوارچێوەی ڕفاندن چونکە بەبێ فەرمانی دادوەر و ڕێکاری یاسایی بووە ، لای خۆمانەوە پشتگیری تەواوی ڕێکاری یاسایی دەکەین بەرامبەر هەر کەسێک کە لەسەر دۆسیەیەک داواکراو بێت، و پێویستە بەگوێرەی فەرمانی بەڕێز دادوەر مامەڵە لەگەڵ داواکراو بکرێت، نەوەک شێوازی هەڕەمەکی دەستگیرکردن و بردنی بۆ شوێن وبارەگای سەربازی ، چونکە ئەو جۆرە دەستگیرکردنە جێگەی پرسیارەو گومان دروست دەکات .
ئەوەش بەگشتی پرسیار دەخاتە سەر سەروەری یاسا و دەبێتە هۆی دروست بونی ترس و دڵە ڕاوکێ لای هاوڵاتیان و پێچەوانەی تەواوی بنەماکانی مافی مرۆڤە ، لە ئاستی نێودەوڵەتیش باش نابێت بۆ هەرێمی کوردستان و ناوبانگی هێزە ئەمنیەکان، بۆیە دووبارە بونەوەی ئەو حاڵەتانەش خزمەت بە پڕۆسەی دیموکراتی و ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێم ناکات و نیگەرانی هەموو لایەکی لێکەوتۆتەوە.
ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ئەو کەیسەمان کردوەو پێویستە هەرچی زووە ئەو هێزە ئەمنیەی بەو کارە هەڵساوە ڕونکردنەوە بۆ ڕای گشتی بدات و دۆسیەکەش بەپێی ڕێکارە یاساییەکان یەکلا بکرێتەوە.
 

1 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی شێوازی دەستگیرکردنی مامۆستایەک دەکات لەلایەن هێزێکی ئەمنی سلێمانی

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی شێوازی دەستگیرکردنی مامۆستایەک دەکات لەلایەن هێزێکی ئەمنی سلێمانی

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)