ئەو دەهۆڵە دڕاوانەی گوێ ئازار دەدەن، گێلانە دەیانهەوێ بیرلەو پێکەنیەت نەکەنەوە . لە دوای تۆ، هیچ بارانێک، ناتوانێ گوڵی ئەم خەندەیەت بنووسێتەوە
ویلیام ڤاکنێر بەراوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبێل دەڵێ: هەرکەسێک شیاوی دەرفەتێکیترە، بەڵام نەک بۆ دووپاتەکردنەوەی هەمان هەڵە.
هەموومان ئەوەی چاک دەزانین کە ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری پەت وسێدارە بێ هەوسارترین وجینایەتکارترین ڕێژیمەکانی سەردەمە کە لەهەموو ڕێگایەک هەوڵی لەنێوبردنی دژبەرانی خۆی دەدات.
زۆر ئاساییە دەزگای زانیاری (اØ·لاعات) ڕێژیم نەتوانێ بە سانایی لەو کەسانە خۆش بێو چاوپۆشی لە تاوانەکانیان بکات کە سەردەمانێک دژی بوون وزیانیان پێگەیاندوە، بەجۆڕێک لەخەیانەتیان نەگلێنێ.
کەسێک کە پێشتر تێکۆشەرێکی ڕۆژهەڵاتی بوە ودوایی گەراوەتەوە پاڵ ڕێژیم و ئەمانەتنامەی وەرگرتوە وسەرلەنوێ پێوەندی دادەمەزرێنێتەوە دەبێ بە گومانەوە لێی بڕوانی.ڕێژیم بۆ بەڕێوەبردنی پیلانەکانی ئەوجۆرە کەسانە باش پەروەردە دەکات کە گومانەکان لە سەری بڕەوێتەوە.
من لەوە دڵنیام کە بەشی ئەمنییەتی ئەوحیزبانە ئەو بەرچـــــاووڕوونیەیان
بە دەیانجار داوەتە کادرو پێشمەرگە ولەوجۆرە پیلانانەی ڕێژیم ئاگاداریان کردوونەوە، بەڵام دیسانیش ناوشیارییان لە جێگایەک دەرفەت بەو جۆرە کردەوە تێرۆریستیانە دەدات.
بەڵام لەولاشەوە بێهەڵوێستی و کارنەدانەوە لەبەرامبەر جاشو نیشتمانفرۆش دا ئەم خەسارانە زیاتر دەکات.ئەگەر خائین وخۆفرۆشێک مەترسی هەڕەشەی لەسەر بێت تا ڕادەیەک لە کردەوەی خەیانەتکارانە دەپرینگێتەوە.
لە نێوخۆی کوردستانەوە بەبەردەوامی نامەم بۆدێ کە خەڵک لەو بێهەڵوێستییەتان نیگەرانن. ئەوان چاوەڕێی تۆڵە کردنەوە دەکەن بۆ ئەوەی ئەم کارخانەی جاش سازییە لە ڕۆژهەلات داڕەگ دانەکوتێ ونەبێتە نەریت و خەیانەت قوبحی خۆی لەدەست نەدات.
یادو ناوی نوێترین قوربانیانی دەستی تێرۆر شەهیدان لوقمان ئاجی و عادڵ موهاجیر هەرمان وسڵاو لەگیانیان.
سەرەخۆشی لە بنەماڵە وهاوسەنگەرانیان ونەتەوەی کورد دەکەم.