ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە تێرۆری دوو ئەندامی حیزب لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە

ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە تێرۆری دوو ئەندامی حیزب لەلایەن  ڕژێمی ئێرانەوە
ڕووداو٢٤

ڕژێمی ئێران دوو ئه‌ندامی حیزبی تێرۆرکرد

ده‌‌‌قی ڕاگه‌‌‌یاندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان!

بەداخێکی گرانەوە ڕادەگەیەنین، کاتژمێر ١٢ و ٤٠  خولەکی نیوەشەوی ١٥ لەسەر ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، چەند کەس لە ئەندامانی حیزب کە بە سەردان چووبوونە دەوروبەری "هەڵشۆ"ی سەر بە شاری  قەڵادزێ لە باشووری کوردستان، لەلایەن بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پیلانێکی لەپێشدا داڕێژراو تەقەیان لێ دەکرێت و بەداخەوە دوو کەسیان بە ناوەکانی عادڵ موهاجیر ناسراو بە "سەرباز" و لوقمان ئاجی، شەهید دەبن.

وێڕای مەحکوومکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران، ڕادەگەیەنین کە ماشینی تێرۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژبە تێکۆشەرانی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاراتر لە جاران لە پیلانگێڕی و دەستوەشاندندایە و داوامان لە لایەنە پێوەندیدارەکانی دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەرانبەر بە هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێست بنوێنن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ئەم تێرۆرەدا وێڕای ڕیسوایی بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بەڕێوەبەرانی ئەم کردەوە تێرۆریستییە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەر دوو شەهید، عادڵ موهاجیر و لوقمان ئاجی دەکات.

نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی تەشکیلات

١٦ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢


1 ساڵ و 4 مانگ و 15 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە تێرۆری دوو ئەندامی حیزب لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە

ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە تێرۆری دوو ئەندامی حیزب لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)