ڕووداو٢٤ زانیویه‌تی که ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە هۆی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوێد، باڵوێزی نوێ بۆ سوید نانێرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە بە میدیاکانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند، سەرەڕای ئەوەی کە ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی باڵوێزی نوێی ئێران بۆ سوید تەواو بووە، لە ئەنجامی ئەو سووکایەتییەی ئەم دواییە بە قورئانی پیرۆز لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کرا، نێردەی نوێ نانێرێت بۆ سوێد.
چوارشەممەی ڕابردوو لە کردەوەیەکی پڕۆتۆستۆکردن، لەلایەن دادگاوە ڕێگە به هاوڵاتیه‌کی ڕه‌گه‌ز عێراقی دراوه، قورئانی پیرۆز بسوتێندرێ. دوو کەس لە دەرەوەی مزگەوتی ناوەندی ستۆکهۆڵم وەستان و کۆپییەکی قورئانی پیرۆزیان سووتاند.
وڵاتانی ئیسلامی بە شەپۆلێکی توڕەیی و بێزارییەوە کاردانەوەیان بەرامبەر بەو کارە‌ی دەسەڵاتدارانی سوید نیشانداوە.
هەروەها حسێن ئەمیر یه‌کێک له وه‌زیره‌کانی ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای تەواوبوونی ڕێکارە ئیداریەکان، پرۆسەی ناردنی باڵیۆزی نوێ بۆ سوید بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەو کارە‌ی حکومەتی سوید لە پێدانی مۆڵەت بۆ سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، بێئاگایه که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆی ڕۆژانه سوکایه‌تی به ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌که‌ن، به‌ناوی ئیسلامه‌وه پشتگیری له گروپ و چه‌کداره تێرۆریسته‌کانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات. ڕژێم دینی ئیسلام به‌کار دێنێ بۆ لێدانی نه‌یاره‌کانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان.
هه‌روه‌ها ئه‌مه له کاتێکدایه ده‌وڵه‌تی سوێد، دوو هاوڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ناوه‌کانی په‌یام و کیا، سه‌ر به ڕژێمی ئێران به زیندان حوکمدران، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دادگا سه‌لماندی ئه‌و دوو هاوڵاتیه جاسوسیان بۆ ڕژێمی ئێران کردوو.