ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

‎تێرۆرکردنی سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ئامانجی سەرەکی ڕژێمی ئێران بووه

‎تێرۆرکردنی سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ئامانجی سەرەکی ڕژێمی ئێران بووه
Rudaw24

کوشتنی سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان حسێن یەزدانپەنا ئامانجی سەرەکی ئێران بوو لە هێرشەکەی دوێنێ سێشەممەیدا بۆ سەربنکەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە شارۆچکەی پردێ کە دەکەوێتە باکوری کەرکوکەوە، ئەمە بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی باڵایحزبەکە بۆ دەنگی ئەمریکا.

خەلیل نادری، وتەبێژی پاک بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: "یەکەم بۆمب درا لە نزیک بارەگاکەی یەزدانپەنا دواتر بەشێوازێکی پێشمەرگانەتوانی خۆی رزگار بکات و ئێستاش سەلامەتە".

نادری ئەوەشی وت، "دیارە ئێرانییەکانیش دەزانن کە خودی حسێن یەزدانپەنا، لەگەڵ پێشمەرگەکانی لە ناو پێشمەرگەکاندا دەمێنێتەوە، ئەوەجگە لەوەی لە رێگەی درۆنی کەشفەوە بەردەوام چاودێری بنکە و بارەگاکانمان دەکەن بۆیە وا پێدەچێت لە رێگای وێنە و گرتەی ئەو درۆنانەوەپێگەی بەڕێزیەزدانپەنا زانرابێت و دەستنیشانییان کردبێت".
وتەبێژەکەی پارتی ئازادی کوردستان راشیگەیاند: لە هێرشەکەی دوێنێی کە تیایدا ئێران درۆنێکی شاهید و سێ موشەکی جۆری فاتیحیبەکارهێناوە بووەتە هۆی برینداربوونی سێ پێشمەرگەی حزبەکە.

دەربارەی شێوازی رزگاربوونی حسێن یەزدانپەنا لە هێرشەکە، خەلیل نادری وتی: " کاتێک کە هاژەکی یەکەمییان دا لە نزیک پێگەکەی کاکحسێن یەزدانپەنا، بەوهۆیەوە هۆشیاربووەوە خوا وایکرد کە بەڕێزییان نەپێکران. دوای ئەوە بەشێوازی پێشمەرگانە توانی خۆی لە خاڵیهێرشەکان دوور بخاتەوە".

پێشتر ماڵپەری ئاکام نوز نزیک لە ئیتڵاعاتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە 20ی تشرینی دووه‌‌‌می 2022، بڵاویکردەوە" رۆژەکانی کۆتایی حسێنیەزدانپەنایە، ئێمە لە دەمارەکانی گەردنی نزیکترین لێی و بەمزووانە دەکوژرێت".

لای خۆشیەوە وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان ئەوەی نەشاردەوە کە ئەوان ئاگاداری ئەو هەڕەشە بوون و وتی: "ماڵپەڕەکانی کۆماریئیسلامی ئێران لە رۆژانی رابردوودا بە ئاشکرا هەڕەشەیان لە پارتی ئازادیی کوردستان و بەڕێز کاک حسێن یەزدانپەنا کردبوو...خوا کردیسەرکەوتوو نەبوون".

ئەمە لە کاتێکدایە پێگەی هەواڵەکانی سوپای قودس لە هەواڵێکی دوێنێ ئێوارەیدا ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر پردێ حسێنیەزدانپەنا برینداربووە و "لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بەڵام وتەبێژەکەی پاک ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند" ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوەØ› بەڕێز کاک حسێن یەزدانپەنا ئێستا ساغ وسەلامەتە و نەپێکراوە.
جێی باسە لەدوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی، کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای هەڕەشەکانی چەندینجار هێرشی کردوه‌‌‌تە سەر بنکە و بارەگای حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە ناو هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا تۆمەتباریان دەکات بەهاندانی خۆپیشانە ناڕەزایەتییەکانی ناو ئێران.


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎تێرۆرکردنی سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ئامانجی سەرەکی ڕژێمی ئێران بووه

‎تێرۆرکردنی سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ئامانجی سەرەکی ڕژێمی ئێران بووه

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)