ئەفغانستان داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گروپە فریاگوزاریەکان دەکات دەست بە ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانیان بکەنەوە
ئەفغانستان داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گروپە فریاگوزاریەکان دەکات دەست بە ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانیان بکەنەوە
مەولاوی عەبدولکەبیر، سەرۆکوەزیرانی ئەفغانستان بە وەکالەت داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گرووپە فریاگوزارییەکان کرد،ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ئەفغانستان دەستپێبکەنەوە.
وە ئاژانسی هەواڵی ئەفغانستان (خاما پرێس) ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، کە ئەمە لە میانی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەفغانستان بەوەکالەت لەگەڵ ڕۆزا ئۆتونبایڤا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی و سەرۆکی نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان(یۆنام) هات .
عەبدولکەبیر ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیاتر لە ٥٥٠ بەرپرسی سەربازی و مەدەنیی پێشووی حکومەتی ئەفغانستان گەڕاونەتەوەئەفغانستان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ لە دوایین هێرشی تیرۆریستی لە شاری باداخشان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لانیکەم ١٣ کەس لەنێویاندا بەشێک لە ئەندامانی دیاری تاڵیبان کوژران و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەو بەرپرسە ئەفغانییە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ناوی ئەندامانی باڵای تاڵیبان لە "لیستی ڕەش" لاببەن، هەروەها ڕایگەیاند،ئیدارەی تاڵیبان دەیەوێت پەیوەندی دیپلۆماسی کارا و باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گروپە فریاگوزاریەکان دەتوانن لە ئەفغانستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە، هەروەهاکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت پڕۆژە تەواونەکراوەکان لە ئەفغانستان تەواو بکات.
و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری نالەباری ئەفغانستان لەناو ئەو وشکەساڵی و هەژارییەی کە وڵاتەکەشاهیدییەتی، گەلی ئەفغانستان زۆر پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی زیاترە.