بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە
بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، کۆی گشتی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکەکەیانەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلاربووە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی یەک ملیار و ٩٦ ملیۆن و ٢١ و ١٥٩ دۆلاریانفرۆشتووە، کە بە تێکڕاى ڕۆژانە دەکاتە ٢١٩ ملیۆن و ٢١٤ هەزار و ٢٣١ دۆلار.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى بانکى ناوە ندى عێراقدا ئەوەخراوەتەڕوو، بەراورد بە هەفتەى پێشووتر فرۆشتنى دۆلار لەلایەنبانکەکەیانەوە کەمیکردووە .
ماوەى زیاتر لە چوار مانگە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانىهاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.