وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکی لەسەر غازی شۆڤاژ بڵاوکردەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکی لەسەر غازی شۆڤاژ بڵاوکردەوە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی هەردوو رووداوە جەرگبڕەکەی سلێمانی و دهۆک رادەگەیەنێت هیچ مۆڵەتێکی بۆ دانانی سیستەمی گەرمکەرەوەی غازی ماڵان و کارگەکان و شوێنە تایبەتەکان بە هیچ کۆمپانیایەک نەداوە، کە بە دەر لە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆ بێت.
هەر مۆڵەتێکیش لە هەر شوێنێکەوە درابێت، بە بێ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بووە و، داوا لە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان دەکەین خۆیان لە بەکارهێنانی سیستەمی غاز بەدوور بگرن تا لە ڕێگای لێژنە تایبەتەکانەوە کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سالامەتی بەکارهێنان.