بەتۆمەتی دزیکردن سێ کەس دەستگیرکران
بەتۆمەتی دزیکردن سێ کەس دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:
مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد که دزیان له‌پێشانگایه‌کی فرۆشتنی ئامێری کاره‌باییکردبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ک سکاڵای تۆمارکرد کە له‌پێشاگاکه‌یدا ئامێری کاره‌بایی لێ دزراوه، هێزه‌کانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیانبۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباران دەستپێکرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مه‌فره‌زه‌کانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساته‌وه‌دەستگیربکرێن. له‌کاتی ده‌ستگیرکردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا که تۆمه‌تباره‌کان دزییه‌که‌یان پێ ئه‌نجامدابوو، هەرەوەهاتابلۆی ئوتۆمبێلەکەیان ساختە کردبوو.
تۆمەتباران (پ، ن، ح له‌دایکبووی 2001 - د، د، ح له‌دایکبووی 2001 - م، س، م له‌دایکبووی 2003) دانیان به‌تاوانه‌که‌یاندا ناوه‌ولەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه.