دوکەڵی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە کەنەدا گەشتەکانی نیویۆرک و ڤێرجینیا پەکدەخات
دوکەڵی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە کەنەدا گەشتەکانی نیویۆرک و ڤێرجینیا پەکدەخات
ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا بەشێک لە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی شاری نیویۆرک و ڤێرجینیا، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستیبینین لە دوکەڵی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کەنەدا، پەک خستوە.
دەستگیرکردنەکە پەیوەندی بە هەندێک گەشتەوە هەیە کە بەرەو فڕۆکەخانەی لاگاردیا لە نیویۆرک دەچن، هەروەها ئەو گەشتانەی کە لەفڕۆکەخانەی نیوارک لیبرتی لە نیوجرسیەوە دێن.
ئاژانسەکە دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی خێرای بارودۆخەکە.
وەزارەتی کوالیتی ژینگەی خزمەتگوزاری کەشوهەوای نیشتمانی لە ڤێرجینیا کە تەنیشت واشنتۆن دی سییە، ڕۆژی چوارشەممەئاگادارییەکی سووری کوالیتی هەوای بۆ ویلایەتی ڤێرجینیای باکوور بڵاوکردەوە.
هەروەها قوتابخانەکانی ویلایەتەکە بڕیاریان دا هەموو چالاکییەکانی دەرەوەی بینای قوتابخانەکان هەڵبوەشێننەوە.
وەزارەتی کوالیتی ژینگە ڕایگەیاندووە کە "هێمای ئاگادارکردنەوەی کوالیتی هەوای سوور بە واتای ئاستێکی بەرزی پیسبوونی هەوایە لەناوناوچەکەدا و بۆ خەڵک ناتەندروستە" بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە دانیشتووان کردووە کە کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا کەمبکەنەوە بەدوورکەوتنەوە لە چالاکییە قورسەکان یان وەرزشکردن لە دەرەوە.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، "جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی دۆخەکەوە ئاگادارکراوەتەوە وبەردەوامیش لە وەرگرتنی نوێکارییەکانی بڵاوبوونەوەی دوکەڵ لە بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای ئاگرکەوتنەوەکێوییەکانی کەنەدا".
هەروەها بەرپرسانی کۆشکی سپی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکانی ویلایەتەکان و بەرپرسە ناوخۆییەکان دەکەن، لەوانە نیویۆرک، میشیگان وئیلینۆیس.