گەنجێک لە شاری هەولێر دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشەوە کەسوکارەکەی ئاگادار دەکرێتەوە کەبە هۆکارێکی گوماناوی گیانیلەدەستداوە
گەنجێک لە شاری هەولێر دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشەوە کەسوکارەکەی ئاگادار دەکرێتەوە کەبە هۆکارێکی گوماناوی گیانیلەدەستداوە
پێش نیوەڕۆی دوێنێ هێزێکی ئاسایشی هەولێر گەنجێک لەسەرکارەکەی دەستگیرکردەکەن و دوای گواستنەوەی بۆ بنکەکانیان گیانلەدەستدەدات و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادوەری دەگوازنەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەسوکاری گەنجەکە باسیان لەوەکرد گومانیان لە مردنی براکەیان هەیە و ئامادەنین تەرمەکەی وەربگرنەوەتاوەکو لیژنەیەکی بێ لایەن لێکۆڵینەوە لە مردنی کوڕەکەیان دەکات.
هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هێشتا ڕوونکردنەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە نەداوە.
گەنجەکە ناوی زیرەک شەهید عەلی محەمەدە و خێزاندارەوە، خاوەنی سێ منداڵە، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣.
برایەکی زیرەک قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی شەوی رابردوو دەمەقاڵێیەکی بۆ دروستبووە گومان دەکەن لەبەر ئەو دەماقاڵێیە لەلایەنئاسایشەوە دەستگیرکرابێت.
براکەی باسی لەوەکرد لایان سەیرە ئەو کەیسە ئاسایش دەستوەردانی تێدا کردووە لەکاتێکدا ئەرکی پۆلیسە.
براکەی وتی، براکەمیان بە زیندوویی برد و تەرمەکەیان بۆ گەڕاندووینەتەوە بۆیە تاوەکو لە هۆکاری مردنی دڵنیا نەبین تەرمەکە وەرناگرینەوە.