کۆمیسیۆنی ئەوروپا: ڕوسیا دەبێت باجی ئەو تاوانانەی جەنگ بدات کە لە ئۆکرانیا ئەنجامدراون
کۆمیسیۆنی ئەوروپا: ڕوسیا دەبێت باجی ئەو تاوانانەی جەنگ بدات کە لە ئۆکرانیا ئەنجامدراون
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ڕووسیا دەبێت باجی ئەو تاوانە جەنگیانەی لە ئۆکرانیائەنجامدراون بدات.
ڤۆن دێر لیین لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەداوە کە دەبێت : ڕووسیا ناچار ببێت باجی ئەو تاوانە جەنگیانەیلە ئۆکرانیا ئەنجامدراون بدات، وێرانکردنی بەنداوەکە، هێرشێکی توڕەیی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی، هەزاران کەس لە ناوچەی خێرسۆندەخاتە مەترسییەوە ."
و لە درێژەدا وتی: "ئەوروپا لە ڕێگەی میکانیزمی پاراستنی مەدەنییەوە پشتیوانی کۆدەکاتەوە.. ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامدەکەین بۆ بەدەستهێنانی بەپەلە ئەمانەی خوارەوە: ناردنی پەمپەکانی ئاو، هۆزی ئاگرکوژێنەوە، و بەلەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاویگەڕۆک."
لە کۆتاییدا وتی: ئێمە لە تەنیشت ئۆکرانیا وەستاوین گرنگ نییە چی ڕووبدات.