‎لەو ماوەی کە ڕووداو٢٤ بە سایتی و بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانییەوە، کە دەستی بە وەشانی ئەزموونی کردووە، ڕووبەڕووی چەند پرسیارێکی گووماناوی بووینەتەوە
خوێنەران و بینەران و بیسەرانی هێژا، وەک هەموو لایەک دەزانن کە هەڵبژاردنی ناو بۆ ئاژانس و دەزگای راگەیاندن، پێویستە وشەیەک بێت لە ماناو ناوەڕۆک هاوشێوەی کاری دەزگاکە بێت. لەو بوارەدا لە زۆربەی میدیا گرنگەکانی جیهانیش ناوەکان زۆرجار لە یەک نزیکن بەڵام بە جیاکردنەوە لە ڕێگەی زیادکردنی ژمارە، یا پرێس، یا میدیا، ناوەکان دەگۆڕدرێن.
لە کوردستانیش، بۆ نموونە کوردستان تی ڤی، کوردستان پرێس، کوردستان مێدیا، زۆر نموونەی دیکەش هەیە. کەوابێت مانای ڕووداو: بە واتای پێشهات، واتە ڕووداوە جۆراوجۆرانەی کە ڕۆژانە لە وڵاتەکەی ئێمەش ڕوودەدەن و پێشدێن. جا کەوابێت بوونی رووداو ٢٤ هیچ پیوەندییەکی بە دەزگای ڕووداوە نییە.
دەکرێت بگووترێت ٢دەزگای تەواو لە یەک جیاوازترن لە زۆر بواریشدا. هەموو کوردستانیانی هێژا ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕووداو ٢٤ لە ئایندەیەکی نزیکدا: بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و نوێکاری جیاوازی بواری میدیاییەوە، بە TV و هەروەها بە زیادکردنی ژمارەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەست بە وەشانی فەرمی خۆی دەکات. سوپاس و ڕێزی زۆرمان ده ستهی به ڕێوه بردن٠Š دەزگای ڕووداو٢٤