پێشێلکارییەکی ئەمنی زانیاری کەسی و ئەکاونتی کارمەندانی هێڵی ئاسمانی بەریتانی دزران
پێشێلکارییەکی ئەمنی زانیاری کەسی و ئەکاونتی کارمەندانی هێڵی ئاسمانی بەریتانی دزران
هێڵی ئاسمانی بەریتانی ڕایگەیاند کە ماڵپەڕەکەی بەر پێشێلکارییەکی گەورەی ئەمنی کەوتووە و زانیارییە کەسییەکان و وردەکارییەکانیبانکی پەیوەست بە کارمەندانی کۆمپانیاکە دزراون.
ڕۆژنامەی "ئیکسپرێس"ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ئەم پێشێلکارییە کاریگەری لەسەر هەموو ئەو کارمەندانەی هێڵی ئاسمانی بەریتانیهەبووە کە مووچەکانیان لە بەریتانیا وەردەگرن، دوای ئەوەی تاوانبارانی ئەلیکترۆنی کەموکوڕییەکی گەورەیان لە سیستەمی گواستنەوەیزانیاریدا دۆزیەوە کە کۆمپانیاکە بەکاریدەهێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، هێڵی ئاسمانی بەریتانی پشتڕاستیکردەوە کە هاکەرەکان دەستیان بە زانیارییە کەسییەکان گەیشتوە، لەنێویانداوردەکارییەکانی بانکی، بۆ سەرجەم کارمەندەکانی لە بەریتانیا.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە لە ئەنجامی کەموکوڕی لە سیستەمی گواستنەوەی فایلەکانی "Move It" بووە،کە هەفتەی ڕابردوو ئاشکرا بووە.
لاوازییەک کە بە "ڕۆژی سفر" ناسراوە، ڕێگەی بە هاکەرەکان دا دەستیان بە زانیارییەکانی کۆمەڵێک کۆمپانیای نێودەوڵەتی بگات،لەنێویاندا هێڵی ئاسمانی بەریتانی.
کۆمپانیای زیلیسی بەریتانی بۆ وەرگرتنی مووچە ڕۆژی دووشەممە پشتڕاستی کردەوە کە هەشت لە کڕیارەکانی ئێستای کاریگەرییانلەسەر بووە بەهۆی پێشێلکردنی زانیارییەکانەوە.
دواتر هێڵی ئاسمانی بەریتانی پشتڕاستی کردەوە کە یەکێکە لەو کۆمپانیایانە کە داتای کارمەندەکانی هاک کراوە.
کۆمپانیای BA نامەی بۆ هەر ٣٤ هەزار ئەندامی هێزی کارەکەی کە بنکەکانیان لە بەریتانیان ناردووە و هۆشدارییان داوە لە "ڕووداوێکیئاسایشی ئەلیکترۆنی کە بووەتە هۆی ئاشکراکردنی زانیاری کەسی لەسەر هاوکارەکانیان کە لە ڕێگەی مووچەی BA لە بەریتانیا و ئێرلەنداپارەیان پێدراوە."
کۆمپانیای Progress Software کە دروستکەری Move It ە، هەفتەی ڕابردوو ئەو هەڵەیەی لە نەرمەکاڵاکانیدا دەستنیشان کرد.