پنتاگۆن ڕێگری لە فڕۆکەیەکی مەدەنی ڕادەگەیەنێت کە ئاسمانی واشنتۆنی پێشێل کردووە
پنتاگۆن ڕێگری لە فڕۆکەیەکی مەدەنی ڕادەگەیەنێت کە ئاسمانی واشنتۆنی پێشێل کردووە
پنتاگۆن ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ دەستوەردانیان کردووە بۆ ڕاوەدوونانی فڕۆکەیەکی بچووکی مەدەنی دوای ئەوەیئاسمانی واشنتۆن دی سی پێشێل کردووە.
وە وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد - لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵی ئەمریکی (الحورە) بڵاویکردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی"F-16" ڕێگەیان پێدراوە بە خێرایی زیاتر لە خێرایی دەنگەکە بفڕن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تەقینەوەیەک بیسترێت لە سەرانسەریپایتەخت و دەوروبەری لە کاتی بەدواداچوون بۆ فڕۆکە مەدەنییەکە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکە جەنگییەکان هەوڵیانداوە سەرنجی فڕۆکەوانەکە ڕابکێشن بە بەکارهێنانی بۆمبی ڕووناک، بەلەبەرچاوگرتنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی، بەڵام بێ سوود بوو، ڕوونیشی کردەوە کە فڕۆکەکە لە کاتێکی دواتردا لە گوندەکانی ڤێرجینیاکەوتە خوارەوە.
لای خۆیەوە بەرپرسێکی ئەمریکی ڕەتیدەکاتەوە شەڕڤانانی ئەمریکی بەرپرسیار بن لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە.