تۆنێلی بۆماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت
هاتوچۆی سلێمانی
ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکەین لە سبەینێ ڕێکەوتی ٠ ٥/٠ ٦/²٠ ²³ دووشەممە تونێلی دەربەندیخان لەکاتژمێر ٠ ¸:٠ ٠ ی شەو تا ٠ ·:٠ ٠ ی بەیانی و بۆماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت بەمەبەستی ڕاکێشانی کێبڵی کارەبا و لەکاتی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ لە تونێلەکەدادووبارە لە ڕێگەی ماڵپەڕ و پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارتان دەکەین.
تونێلەکە بە رۆژ واتە لە ٠ ·:٠ ٠ ی بەیانی بۆ ٠ ¸:٠ ٠ ی شەو کراوە ئەبێت و دوای ئەو کاتە تونێلەکە بەربەست دەکرێت بەو شێوەیەی ئاماژەمانپێکردووە، لەو کاتانەی کە تونێلەکە دادەخرێت شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرشاخ بەکاربهێنن.
تێبینی: ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان بەرۆژ دەتوانن تونێلەکە بەکاربهێنن بەڵام لە کاتژمێر ٠ ¸:٠ ٠ ی شەو بۆ ٠ ·:٠ ٠ ی بەیانی نە ڕێگای سەرشاخ ونە تونێلەکە ناتوانن بەکاربهێنن