ئەمڕۆ دادگای سکۆتلەندا بڕیار لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی نوێی سەربەخۆیی بەبێ ڕەزامەندی لەندەن دەدات
ئەمڕۆ دادگای سکۆتلەندا بڕیار لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی نوێی سەربەخۆیی بەبێ ڕەزامەندی لەندەن دەدات
ڕۆژنامەی "زە ​​گاردیەن"ی بەریتانی ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە دادگای باڵای سکۆتلەندا بڕیار دەدات کە ئایا پەرلەمانی سکۆتلەندا دەتوانێت ڕیفراندۆمی دووەم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدات، بەبێ ڕەزامەندی حکومەت لە لەندەن، کە چاوەڕوان دەکرێت لایەنگرانی سەربەخۆیی لە خۆپیشاندانەکاندا بڕژێنە سەر شەقامەکان.
وە ڕۆژنامەکە پێی وابوو کە ئەم بڕیارە کاردانەوەی سیاسی گەورەی دەبێت بۆ حکومەتی بەریتانیا و سکۆتلەندا، چونکە ڕەنگە دواجار کێشەی ڕیفراندۆم یەکلایی بکاتەوە کە هەردوو لایەنی مشتومڕی دەستووری تووشی کێشە کردووە لەو کاتەوەی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا لە ساڵی ٢٠ ١٤ یەکەم ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی سکۆتلەندی دۆڕاند.
ئەمەش دوای دانیشتنێکی دوو ڕۆژە دێت لە مانگی ڕابردوودا لەبەردەم پێنج دادوەر بە سەرۆکایەتی ڕۆبەرت ڕید، سەرۆکی دادوەری دادگای باڵا.
وە دانیشتنەکە دوای ئەوە هات کە سەرۆکی یاسای سکۆتلەندا، پارێزەر دۆرۆتی پێین، پرسیاری ئەوەی خستەڕوو کە ئایا سکۆتلەندا لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا، نیکۆلا ستۆرجیۆن، پێویستی بە ڕەزامەندی وێستمینستەر (حکومەتی بەریتانیا) دەبێت
یان نە .
پێش بڕیارەکە، وتەبێژی حکومەتی سکۆتلەندا ڕایگەیاند:کە زۆرینەی پەرلەمانی سکۆتلەندا لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمن بۆ سەربەخۆیی ووڵاتەکەیان
و ە لە بەر ئەوەیە ئیختیاری دیموکراسی ڕوونە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرچەندە وەک سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا بەڕوونی باسی کردووە، هێشتا مشتومڕ لەسەر ئەوە هەیە کە ئایا پەرلەمانی سکۆتلەندا دەسەڵاتی یاسادانانی هەیە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم،
وە هۆکاری گەیاندنی ئەم بابەتە بۆ دادگای باڵا مەبەست لێی ئەوە بوو کە ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی لەسەر ئەم خاڵە بهێنێتە ئاراوە بۆیە ،
ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە دادگا بڕیارێک دەردەکات و وەزیرەکان وەڵام دەدەنەوە. دوای ماوەیەکی کەم ".
سێ سەرۆک وەزیرانی یەک لە دوای یەک لە پارتی تۆری ڕەتیانکردەوە ڕێگە بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی دووەم بدەن، بەو پێیەی تەنها وێستمینستەر دەسەڵاتی یاسایی هەیە بۆ پەسەندکردنی بەپێی یاسای سکۆتلەندا لە ساڵی ١٩٩٨ کە پەرلەمانی سکۆتلەندی دروستکردووە.
ئا:لانەعەزیز حەمە