ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

وەزیری ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە ئێستا و داهاتووشدا دژی هەموو وتارێکی رق و کینەن لە هەرێمی کوردستان،

وەزیری ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە ئێستا و داهاتووشدا دژی هەموو وتارێکی رق و کینەن لە هەرێمی کوردستان،
Rudaw24

وەزیری ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە ئێستا و داهاتووشدا دژی هەموو وتارێکی رق و کینەن لە هەرێمی کوردستان،

وەزیری ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە ئێستا و داهاتووشدا دژی هەموو وتارێکی رق و کینەن لە هەرێمی کوردستان، وە رێگە نادەین هیچ کەس ولایەنێک کولتووری پێکەوەژیان و سەقامیگری کوردستان تێکبدات

 

ئەمرۆ یەکشەممە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگای راهێنان و بەڕێوەبردنیقەیرانەکان داوای جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەی شنگالی کرد و دڵنیایی دا بە خوشک و برا ئێزدییەکان، کە حکومەتی هەرێمیکوردستان سەرجەم هەوڵ و کۆششەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ شادبوونەوەی ئێزدییەکان بە خاک و زێدی رەسەنی خۆیان بە شێوازێکیشکۆمەند و ئارەزوومەندانە، گوتیشی: تا ئەوکاتەش هەموو هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی مافەکانیان و دابینکردنی ژیانێکیشایستە بۆیان.

 

وتیشى: دوای هەشت ساڵ بەسەر کارەساتی شنگال و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 325 هەزار ئێزدینەیاتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی رەسەنی خۆیان.

 

ڕاشیگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی جدی لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە نەنراوە بۆ جێبەجێکردنی ریککەوتن نامەی شنگال وگوتیشی ئێمە لە هەماهەنگیداین لەگەڵ هاوبەشانمان لە حکومەتی فیدراڵ تاوەکو خاڵەکانی رێککەوتنی شنگال وەک خۆی جێبەجێبکرێت.

 

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی بەرێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و سەرجەم پارێزگار و ئیدارەسەربەخۆکان لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەڵمانیا و کونسڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان پەیمانگای راهێنان و بەرێوەبردنی قەیرانەکانکرایەوە.

 

بە وتەی رێبەر ئەحمەد، پەیمانگای راهێنان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و پێویستەکان، کە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونیوڵاتی ئەڵمانیا پلانی بۆ داڕێژراوە و تێیدا مەشق و راهێنان بە کارمەندانی حکومەت و خۆبەشخان و تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا پێشکەشدەکرێت.

 

ئەم پەیمانگایە ئاستی هۆشیاری و توانای وەڵامدانەوە بەرز دەکاتەوە و تێیدا راهێنانی تایبەت بە بواری ئامادەباشی بۆ قەیران و کارەساتهەروەها چۆنییەتی بەهاناوەچوون و ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش دەکرێت.

 

بە گوێرەی قسەکانی وەزیری ناوخۆ، خولەکان لەلایەن تیمی راهێنراوی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و خۆبەخشەکان پێشکەشدەکرێن، هاوکات لە پرۆژەکەدا چەندین باڵەخانەی رووخاو و نیمچەرووخاو و سیناریۆی جیاواز دروستکراوە بۆ راهێنانی تیمەکان.

 

کۆی رووبەری پرۆژەکە پێنج هەزار مەتر دووجایە، کە بڕی چوار هەزار مەتر دووجا بۆ داڕشترنی سیناریۆکان بەکارهێنراوە.


1 ساڵ و 5 مانگ و 18 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەزیری ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە ئێستا و داهاتووشدا دژی هەموو وتارێکی رق و کینەن لە هەرێمی کوردستان،

وەزیری ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە ئێستا و داهاتووشدا دژی هەموو وتارێکی رق و کینەن لە هەرێمی کوردستان،

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)