پۆڵەندا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢٦ هەزار و ٩٠ ٠ پەنابەری ئۆکرانیا وەردەگرێت
پۆڵەندا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢٦ هەزار و ٩٠ ٠ پەنابەری ئۆکرانیا وەردەگرێت
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای پاسەوانی سنووری پۆڵەندا هاتنی ٢٦ هەزار و ٩٠ ٠ پەنابەری لە ئۆکرانیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاندØ›بەمەش کۆی گشتی ئەو ئۆکراینیانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا بەرەو پۆڵەندا هەڵهاتوون، گەیشتە ١٢ملیۆن و ٣٠ ٠ هەزار پەنابەر.
وە ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە - بەپێی ڕادیۆی زمانی ئینگلیزی "پۆڵەندا" - کە نزیکەی ٢٥ هەزار و ٥٠ ٠ ئۆکراینی ڕۆژی هەینی پۆڵەندایانبەجێهێشتووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆی ژمارەی ئەو ئۆکراینیانەی کە دەگەڕێنەوەوڵاتەکەیان ئێستا گەیشتووەتە ١٠ .٥ ملیۆن کەس.
جێگای سەرنجە کە پۆڵەندا لە مانگی ئازاری ٢٠ ٢٢دا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کردبوو کە پاکێجێکی پشتیوانی بۆ ئەو پەنابەرە ئۆکراینییانەدابین دەکات کە لە وڵاتەکەیان هەڵدێن و مافی نیشتەجێبوونی یاسایییان پێدەبەخشێت و مافی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و چاودێریتەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان گەرەنتی دەکات.