ئیتاڵیا لێکۆڵینەوە لە بەرپرسیارێتی پۆلیسی سنوورەکان دەکات لە خنکانی ٩٤ کۆچبەر
ئیتاڵیا لێکۆڵینەوە لە بەرپرسیارێتی پۆلیسی سنوورەکان دەکات لە خنکانی ٩٤ کۆچبەر
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، سێ پاسەوانی سنووری ئیتاڵیا لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان لە ژێرئاوکەوتنیبەلەمێک لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا دیاری بکەن کە بەهۆیەوە زیاتر لە 90 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژنامەی کۆریێر دێلا سێرا ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵەران "ناڕێکی ڕوون"یان لە لۆگی چالاکییەکانی بەلەمێکی خێرادا دۆزیوەتەوە کەپۆلیسی سنووری ئیتاڵیا لە گەڕان بەدوای بەلەمەکەی کۆچبەردا بەکاریهێناوە.
فڕۆکەیەکی چاودێری کە لەلایەن دەزگای فرۆنتێکسی یەکێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی سنوور و کەناراوەکانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەدەبرا،یەکەم فڕۆکە بوو لە شەوی ٢٥ی شوباتدا بەلەمە دارە چەقەڵەکەی دۆزیەوە.
لە ئەنجامدا پۆلیسی ئیتاڵیا دوو دەوریەی بڵاوکردەوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا گەڕانەکە بەردەوام نەبوو، هاوکات ئەو بەلەمەیکۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە ژیاندا نەما.
ژمارەی مردووانی پشتڕاستکراوە گەیشتە ٩٤ کەس دوای دەرهێنانی تەرمەکانیان لە دەریا یان دوای ئەوەی شەپۆلەکان شۆردیان بۆکەناراوەکان، هەندێکیان دوای چەند هەفتەیەک.
پێدەچێت ژمارەیەکی دیارینەکراوی کۆچبەران بێسەروشوێن بن.