کەنەدا سزا بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنێت کە هاوکاری ڕووسیا دەکەن لە مۆڵدۆڤا
کەنەدا سزا بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنێت کە هاوکاری ڕووسیا دەکەن لە مۆڵدۆڤا
میلانیا جولی وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند کە کەنەدا سزای نوێی بەسەر چینێک لە هاوکارانی لەگەڵ ڕووسیادا سەپاندووە کە بە وتەیڕووسیا هەوڵی دەستوەردان لە کاروباری مۆڵدۆڤا دەدەن.
ناتۆ چاودێری ئاسمانی مۆڵدۆڤا دەکات لەکاتێکدا زیاتر لە 40 سەرکردەی ئەوروپا بەشداری لوتکەیەک دەکەن لە نزیک سنووری ئۆکرانیا بۆنیشاندانی پشتیوانی بۆ هەردوو وڵات لە کاتێکدا کیێڤ خۆی بۆ ئەو کارە ئامادە دەکات کە بە وتەی خۆی هێرشی دژە ڕووسیایە.
ئەم سزایانە ژمارەیەک کەس دەکەنە ئامانج، لەوانە ئۆلیگارشی مۆڵدۆڤا، بازرگانان، پەرلەمانتاران و سیاسەتمەدارانی پەیوەندیدار بەڕووسیا. هەروەها یەک قەوارە دەکاتە ئامانج کە پارتی شۆرە، کە پارتێکی سیاسییە و پەیوەندییەکی نزیک بە ئیلان میرۆنۆڤیچ شۆرەوە هەیە ولە لیستی کەسانی سزادراودایە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، ئەم ڕاگەیاندنەی ئەمڕۆ یەکەمجارە کە هاوکارانی ڕووسیا لە مۆڵدۆڤا بە پێی ڕێسانوێیەکان سزا بدات، ئەمەش دوای ئەو بەڵێنەی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی مۆڵدۆڤا لە کاتی سەردانەکەی مایا ساندۆ، سەرۆکی مۆڵدۆڤابۆ کەنەدا لە مانگی ئایاری ٢٠ ٢٣ دا. ئەم سزایانە ئامانجیان تێکدانی توانای ڕوسیایە بۆ درێژەدان بە شەڕی ئۆکرانیا لە ڕێگەی مۆڵدۆڤاوە،هەروەها پشتیوانیکردن لە حکومەتی مۆڵدۆڤا.