مۆسکۆ: بەردەوام دەبین لە پاراستنی وێستگەی ئەتۆمی لە زاپۆریژیا
مۆسکۆ: بەردەوام دەبین لە پاراستنی وێستگەی ئەتۆمی لە زاپۆریژیا
ئەلێکساندەر گروشکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دووپاتیکردەوە کە ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی وێستگەی ئەتۆمی لەزاپۆریژیا لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک بۆ ڕێوشوێنە ئەمنییەکان کە کیێڤ و ڕۆژئاوا پێشنیاری دەکەن.
گروشکۆ، لە لێدوانەکانی ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی ڕووسیدا ڕایگەیاندووە، کە "لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕاسپاردانەی کە ئامانجیانبەهێزکردنی سەلامەتی کارگەی زاپۆرۆژایە، کە لە بەیاننامەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا ئاماژەیان پێکراوە،ئێمە". بەردەوام دەبێت لە پاراستنی کارگەکە بە شێوەیەک کە دەرفەتێک بۆ کیێڤ و ڕۆژئاوای بەکۆمەڵ نەدات پێشێلی بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ بەرزکردنەوەی سەلامەتی وێستگەی کارەبای ئەتۆمی زاپۆرۆژیا بەگوێرەییاسا نیشتمانییەکانمان و ئەو پابەندبوونانەی کە لەژێر ئەندامێتیمان لەناو دەزگا یاساییە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکاندا کردوومانە".