یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربون لە شاری هەولێر تۆمارکرا
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربون لە شاری هەولێر تۆمارکرا
و بەوتەی بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پێشتر چەندین نیشانەی هەبوە و ئەمڕۆش بەهۆی قورسینیشانەکانیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر گیانی لەدەستداوە.
د. رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربونتۆمارکراوە، بەڵام ئاگاداری وردەکاری و مانەوەی لە نەخۆشخانە نیە.
لە ڕونکردنەوەیەکیشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، بەر لە دووڕۆژ هاوڵاتیەک کە تەمەنی (١٩)ساڵە و ڕەگەزی نێرگەێندرایە نەخۆشخانە، دوای جارەسەری پێویست و گومانکردن لەنیشانەکانی کە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەست بەجێ پشکینیان بۆئەنجامدام داو ڕەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر کرا.
دەشڵێت: بۆ پشت ڕاستکردنەوە لە حالەتی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون پشکنینەکە ڕەوانەی شاری بەغدا کرا، بەڵام بەداخەوە دوایپێدانی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ ئەم هاوڵاتیە گیانی لەدەستدا
پێشتر سەرەڕای بڵاوکردنەوەی چەندین هۆشیاری بۆ هاوڵاتیان، زیاتر لە 100 توشبوی ئەو نەخۆشیە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارویعێراق تۆمارکراون، نزیکەی 20 حاڵەتی مردنیش بەو نەخۆشیە تۆمارکراوە.
تای خوێنبەربون، پەتایەکی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێکەڵاوبون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆمرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکە دەریدەخات کە مەترسی لەسەر ژیانی توشبوەکە هەیە
نیشانەکانی تای خوێنبەربون بریتین لە دڵ تێکهەڵاتن و رشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەکان، سکچون، تا، هیلاکی و لاوازی، هەروەها چەندنیشانەیەکی نەخۆشییەکە دەریدەخات کە مەترسی لەسەر ژیانی توشبوەکە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبونی کێشە لە دەماغ،بێهۆشبون، لەکارکەوتنی گورچیلە، دروستبونی کێشەی هەناسەدان و لەکارکەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەدروستیی و رێکخراویتەندروستیی جیهانی.
کارکردن یان تێکەڵبون لەگەڵ کەسانی توشبو، سەربڕین و خواردنی ئاژەڵی توشبو، بەکارهێنانی دەرزیی و ئامێری بەکارهاتوی توشبو، لەهۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن، لەگەڵ سێکسکردن لەگەڵ کەسانی توشبو بەبێ خۆپارێزی.