ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

خستنەڕووی راستییەکان و روونترکردنەوەی حەقیقەتەکان لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن

خستنەڕووی راستییەکان و روونترکردنەوەی حەقیقەتەکان لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن
Rudaw24

خستنەڕووی راستییەکان و روونترکردنەوەی حەقیقەتەکان لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن

خستنەڕووی راستییەکان و روونترکردنەوەی حەقیقەتەکان لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن

هێمن هەورامی

 

پاشخانی بابەتەکە

پرسی کاراکردنەوەی کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاپرسی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن ، یەک لەبابەتە هەرە گرنگ و لەپێشنەکانی بەردەم کاری خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوون. هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەکیشمان بۆ ئەوە بووبە پشوویەکی درێژەوە، خاڵی هاوبەشی نێوان سەرجەم فراکسێۆنەکان بدۆزینەوە و بنەمای سفر یان ١٠ ٠  لە بیرکردنەوە و جوڵەیفراکسێۆنەکان زاڵ نەبێت بە سەر لۆجیکی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن دا.

لەو پێناوەشدا و لەپێناوی ئەوەی کە ئەو زەمینە سازییە سیاسییە لەبارە بهێنرێتە ئاراوە کە ئەم پرسە نیشتیمانیانە بەپێی ڕێککەوتن وگرتنەبەری ڕێوشوێنە یاسایی، پەیڕەوی و پەرلەمانییەکان، هەنگاوەکانیان بۆ بگیرێتە بەر، لە ڕێکەوتی ٣ ـی ١١ ـی ٢٠ ٢١ ـەوە، واتە ساڵێکبەر لە کۆتایی هاتنی وادەی خوولی پێنجەمی پەرلەمان، کۆبوونەوە و دیداری فراکسێۆنەکان لەسەر ئەو پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن وکاراکردنەوەی کۆمسێۆن دەستیان پێکرد. پێش ئەم ڕێکەوتەش، خودی کۆمسیۆن بە سێ نوسراوی جودا به نووسراوەکانیان (ژ. 76 له 5 ـی8 ـی 2019) و (ژ. 62 له 4ـی 8ـی 2021) و (ژ.13 لە 3ـی 3ـی 2022)، داوای لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردبوو کەچارەنووسی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن یەکلایی بکەنەوە، بەو پێیەی لە مانگی ١٢ ـی ٢٠ ١٩ ـەوە وادەی یاسایی ئەنجوومەنیکۆمسیاران کۆتایی هاتبوو، سەرباری ئەوەش شوێنی دوو کۆمسیار بە بەتاڵی مابوویەوە.

دوای چەندین هەوڵ و دانیشتن بە داخەوە فراکسێۆنەکان نەگەیشتنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش. گفتوگۆکانیش کاتی زۆری خایاند، بە جۆرێککە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە وادەی یاسایی خۆیدا زەحمەت و ئەستەم کرد. سەرەنجامیش لەپێناو ڕێگرییکردن لە دروستبوونی بۆشایییاسایی و دامەزراوەیی، بە ناچاری، بە دەنگی زۆرینەی هەرە زۆری ئەندامانی پەرلەمان یاسای بەردەوامبوونی خوولی پێنجەمی پەرلەمانژمارە (12)ـی ساڵی 2022، تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠ ٢٣ دەنگی لەسەر درا. پاساوی یاسایی دەرچوواندنی ئەم یاسایە گرتنەبەری سەرجەمڕێکارە یاسایی و ئامادەسازییەکان بوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. ئەمەش بەڕوونی لە هۆیەکانیدەرچوانی یاساکەدا، جێگیر کراوە.

لە کاتێکدا، هەوڵە فرەلایەنەکان بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازییە هەمەلایەنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەر بەردەوام بوون، هاوتەریبهەوڵەکانی دروستکردنی بەربەستی زیاتر و دۆزینەوەی بەهانەی یەک لە دوای یەک بۆ خۆدزینەوە و ملنەدان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ولابردنی بەربەستەکانی بەردەمی پرۆسەکە، بەردەوام بوون.

کاتێکیش کە گرتنەبەری ڕێکارە پەیڕەوییەکان تەوەری کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (4)ـیئاسایی لە ڕێکەوتی 22ـی 5ـی 2023ـدا، زیاد کرا، هەر بەگوێرەی بنەما و ڕێکارە پەیڕەوییەکانیش، بڕگەکە جێبەجێ کراو بە زۆرینەیدەنگی پەرلەمانتاران ، بەگوێرەی بڕیارەیاسای ژمارە (10)ـی ساڵی 2023، ئەنجوومەنەکە کارا کرایەوە. بەدوای ئەوەشدا ڕێکارەتەواوکارییەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکە گیرانەبەر. بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیی "وەقایعی کوردستان" ژمارە (305) لە 23 ـی 5ـی2023ـدا بڵاو کرایەوە. هەردوو کۆمسیارە نوێیەکەش لەبەردەم ئەنجوومەنی دادوەریدا لە 28ـی 5ـدا سوێندی یاساییان خوارد و بەگوێرەیفەرمانی ژمارە (1603) لە ڕێکەوتی 28ـی 5ـی 2023ـدا، دەستبەکار بوون. کە ئێستا بەشێوەیەکی پەیڕەویی و یاسایی ئەنجوومەنیکۆمسیاران کارا کراوەتەوە، لەمپەرێکی سەرەکی بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، نەهێڵدراوە.

لەپێناو ڕوونترکردنەوەی ڕاستییەکان و دەرخستنی حەقیقەتەکانی پەیوەست ئەم پرسە نیشتیمانییە گرنگە،  بەپێویستی دەزانم بەشێک لەڕاستیی و بەڵگەکانی پەیوەست بەو بابەتە بۆ ڕای گشتی کوردستان ڕوون بکەمەوە. هەندێک بابەت و وردەکاریی و پیلان بۆ تێکدانیدانیشتنەکە و سەرنەگرتنی ئەم هەوڵە هەن، با بمێنن بۆ کاتی خۆی.

هەوڵەکان بۆ لابردنی لەمپەرەکان لە دانیشتنێکی نائاسایی و کردنەوەی وەرزی بەهارەدا

لە پێناو ڕەخساندنی ئەو زەمینە سیاسییەی کە پرۆسەی هەڵبژاردن پێویستییەتی و نزیککردنەوەی بۆچوونە سیاسییە جیاوازەکان لەبارەیپرسەکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوی فەرمیی کۆبوونەوەی رۆژی ١٨ـی ١ ـی ٢٠ ٢٣ ـدا ئامادەیی پارتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە شێوازی فرەبازنەیی (4 بازنەیی)، بەکارهێنانی تۆماری بایۆمەتری عێراقبە پێداویستییەکانیەوە و داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و پلاندانانی عێراقیش بکرێنە بنەما. بەم هەنگاو و دەستپێشخەرییە، مەودای جیاوازیبۆچوونەکان لە سەر هەمواری یاسای هەلبژاردن بە رێژەی ٩٥٠ªکەمکرایەوە. سەبارەت بە پێکهاتەکانیش هەلوێستی فەرمیی پارتی ئەوە بووکە پێکهاتەکان خۆیان لەگەل "یۆنامی" لەسەر هەر فۆرمولەیەک رێکبکەون، پارتی پێشوازی لێ دەکات.

دوای ئەم هەڵوێست و هاتنەپێشەی پارتی و نیازپاکیە، ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبوونەوەیەکی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکیفراکسێۆنەکانی بەشدار لە کابینەی نۆیەممان کرد. لە ١٩ ـی ٢ ـی ٢٠ ٢٣ لە نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان ئەو کۆبوونەوەیە بەرێوەچوو. لەکۆبوونەوەکەدا، داوام کرد کە ئێمە پێش ١ ـی ٣ ،کە رۆژی کردنەوەی وەرزی بەهارەیە، دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان ئەنجام بدەین بۆ دووبابەت:

1- خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموو ئەو پێشنیازەیاسایانەی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن کە پێشتر پێشکەشکراون، واتە پرۆژەکانی یەکێتی وگۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ و بزووتنەوەی ئاشوری.

2- کۆمسێۆن کارا بکەینەوە و بۆ ئەوەش بە پێی یاسای کۆمسێۆن لێژنەیەک بۆ وەرگرتنی سیڤی شوێنە بەتاڵەکان لەو کۆبوونەوە نائاساییەیپەرلەمان دروست بکەین.

داواشمان کرد کە لەم کۆبوونەوە نائاساییەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاساکان دەکەین و خەسڵەتی بەپەلەش دەدەینە پێشنیازەکان بۆئەوەی دەستوبردیان تێدا بکرێت و  لە دانیشتنی ١ ـی ٣ ـدا، دانیشتنی کردنەوەی وەرزی بەهارە، خوێندنەوەی دووەمیان بۆ بکەین و پاشانلە دانیشتنی دوای ئەوەدا، هەم دەنگ بە هەمواری یاساکە بدەین هەم دەنگیش بە کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و هەڵبژاردنی دووکۆمسیاری نوێ بۆ پڕکردنەوەی شوێنە بەتاڵەکان، بە ئەنجام بگەیەنین.

بۆ مێژوو، سەرۆکی پەرلەمان لەگەل ئەوە بوو کە ئاساییە دانیشتنە نائاساییەکە ئەنجام بدرێت و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاساکانبکرێ، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەم پێشنیازە پەسەند نەکرد و داوای کرد کە مۆڵەتی چەند ڕۆژێکیان بدرێتێ بۆ ئەوەی بچنەوەسلێمانی و لەگەڵ قیادەی خۆیان تاوتوێی بکەن. ئێمە ئەوکات پێمان ڕاگەیاندن کە ئەگەر ئێستاش ئەو دانیشتنە نائاساییە نەکرێت، خۆ دەبێتئەم دوو بابەتە لە بەرنامەی کاری دانیشتنی کردنەوەی وەرزی بەهارەدا هەبن.

پاش چەند رۆژێک، سەرۆکی فراکسێۆنی یەکێتی و جێگرەکەی هاتنەوە لای من و لە نوسینگەی خۆم داوایان کرد کە بۆ دانیشنتی ١ ـی ٣ئەو دوو پرسە نەخرێنە بەرنامەی کارەوە، چونکە هەوڵێک هەیە کە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی خێرا بکەن وخاڵە هاوبەشەکان کۆنووس بکەن، پاشان ئەو خاڵە هاوبەشانە لە پەرلەمان کاریان لەسەر بکرێت. من ئیتر لەوەوە تێگەیشتم کە سەرۆکیپەرلەمان "ئۆکەی" حیزبەکەیی لا نییە بۆ ئەوەی نە دانیشتنە نائاساییەکە بکرێت، نە ئەو دوو بابەتە گرنگەش بخرێنە بەرنامەی کاریدانیشتنی کردنەوەی وەرزی بەهارەوە، بەڵام دیسان لە پێناوی پێدانی دەرفەتێکی دیکە و هەماهەنگی هاوبەش، ڕەزامەند بووین کە ئەو دووبابەتە نەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی 1-ـی 3 ـوە.

 

بۆچی تەنانەت لێژنەی یاساییش خوێندنەوەی بۆ پێشنیازەیاساکان نەکرد?

لەگەل دەستپێکی وەرزی بەهارەدا، فراکسێۆنی پارتیش پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای هەلبژاردنی پێشکەش کرد. هاوکات لێژنەییاساییش، ڕۆژی یەکشەممە 12ـی 3 ـی 2023 ڕایانگەیاند کە 13ـی 3 کۆبوونەوەی لێژنە دەکرێت بۆ ئەوەی پێشنیازەیاساکانی، کە بۆهەمواری یاسای هەڵبژاردن لەلایەن یەکێتی و پارتی و گۆڕان و کۆمەل و یەکگرتوو و نەوەی نوێ و بزووتنەوەی ئاشوری، پێشکەشکراون،ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی بکەن تا لە نزیکترین دانیشتندا (بڕیار درا بوو کە چوارشەممە 15ـی 3 دانیشتنی پەرلەمان بکرێت) بخرێنەبەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێت.

هەڤالانی یەکێتی، هەم لە فراکسێۆن هەم لە لێژنەی یاساییش ڕازی نەبوون نەنانەت لە لێژنەی یاساییش کۆبوونەوە لەبارەیپێشنیازەیاساکانەوە بکرێت. سەرۆکی فراکسێۆنی یەکێتی بە سەرۆکی فراکسێۆنی پارتی وتبوو ئەو دانیشنتەی لیژنەی یاسایی ببێت،کاریگەری لەسەر کۆبوونەوە بڕیارلێدراوەکەی پەرلەمان لە 15ـی 3ـشدا دەبێت. جارێکی دیکە، هەر لە پێناو پێدانی دەرفەتێکی دیکە وڕەخساندنی زەمینەیەکی دیکە بۆ ڕێککەوتنی هاوبەش، ئەو کۆبوونەوەیەی لێژنەی یاساییش ئەنجام نەدرا.

گرتنەبەری چەند هەنگاوێکی گرنگی پەیوەست بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن

ئەنجامدانی هەڵبژاردن

پەرلەمانی کوردستان له‌‌‌ دانیشتنی ژماره‌‌‌ (2)ـی ئاسایی خۆی له‌‌‌ڕێکه‌‌‌وتی 15ـی3ـی2023ـدا به‌‌‌ بڕیاری ژماره ‌(8)، لیژنه‌‌‌یەکی په‌‌‌رله‌‌‌مانییلە 5 کەس پێکهێنا، کە تایبه‌‌‌ت بوو بە وه‌‌‌رگرتنی ناو و سیڤی کاندیدان بۆ پڕکردنەوەی دوو پۆستە بەتاڵەکەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران.  بەدوای ئەوەشدا جەنابی سەرۆکی هەرێم (کاک نێچیرڤان بارزانی) لە 26ـی 3ـدا به‌‌‌  فه‌‌‌رمانی هه‌‌‌رێمی ژماره‌‌‌ 90 بە ئەرکی یاسایی خۆیهەستا و 18ـی 11ـی 2023 ـی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دیاری کرد. دوابەدوای ئەوەش جەنابی سه‌‌‌رۆکی حکوومه‌‌‌تی هه‌‌‌رێم(کاک مەسروور بارزانی)ـیش به‌‌‌فه‌‌‌رمانی ژماره‌‌‌ (1472) له‌‌‌ 16ـی4ـی2023 ـدا ئاماده‌‌‌یی حکوومه‌‌‌تی بۆ دابینکردنی سه‌‌‌رجه‌‌‌مپێداوویستیه‌‌‌کانی کۆمسیۆن بۆ ئه‌‌‌نجامدانی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان ده‌‌‌ربڕی.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدا بوون کە دانیشتنی دادگای فیدڕاڵ لەمەڕ تانەکانی کە لە یاسای ژمارە (12)، یاسای بەردەوامبوونی خوولیپێنجەمی پەرلەمان درابوون، بەڕێوە دەچوون. ئەمەش پێویستی دەکرد کە پەرلەمانی کوردستانیش بە ئەرکی یاسایی و مێژوویی خۆیهەستێت و هەنگاوەکانی خۆی چڕ بکاتەوە و ئامادەکاریی بۆ ئەگەر و سیناریۆکانی لەمەڕ بڕیاری چاوەڕوانکراوی دادگای فیدڕاڵی ئامادەبکات. بەڵام بەداخەوە ڕێگریی لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرا.

چەندین جاری دیکە داوامان کردەوە کە دانیشتنی پەرلەمان بکرێ و بابەتی خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای هەلبژاردن بکەین ودانیشتن بۆ خوێندنەوەی دووەم بکەین و لە دانیشتنی دەنگدان بۆ هەمواری یاسا، دەنگ بە کاراکردنەوەی کۆمسێۆن بدەین، بەلام بەداخەوەنە سەرۆکی پەرلەمان و نە فراکسێۆنی یەکێتی دوا بریار و ئۆکەی حیزبەکەیان لا نەبوو، بۆیە نەدەتوانرا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدا، کە پێشتر و لە کاتی چوونمان بۆ سلێمانی لە ٢٨ ـی ١ ـی ٢٠ ٢٣ و کۆبوونەوەمان لەگەل شاندی یەکێتی، لە ناو کۆبوونەوەچەندین جار تکا و ڕجام لە برایانی یەکێتی کرد رێگە بە سەرۆکی پەرلەمان و فراکسێۆنی یەکێتی بدەن دانیشتنی پەرلەمان بۆ خوێندنەوەییەکەمی هەموارەکان کە پرۆژەی خۆتانە و کاراکردنەوەی کۆمسێۆن وەک خۆی کە رێککەوتنی هەموو فراکسێۆنەکانە جێبەجێ بکرێ، بەداخەوە هیچ بە پیرەوە هاتنێکمان لێ نەبیبینین.

دوای ئەوەی دادگای فیدرال دانیشنتنی بڕیاردانی لەبارەی یاسای ژمارە (12)ـیەوە بۆ ٣ ـی ٥ ـی 2023 دوا خست، چەند جارێکی دیکەداوامان کرد کە سود لەم دەرفەت پێدانە وەربگرین و هەر هیچ نەبێت خوێندنەوەی یەکەم بکرێ و کۆمسێۆن کارا بێت بۆ ئەوەی بۆ خەڵکیکوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دادگای فیدراڵێش بسەلمێنین کە بەردەوامی خوولی پەرلەمان بۆ ئەم هەنگاونانە یاساییانەیە کە پرۆسەیهەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێویستیەتی. بەڵام بە داخەوە هیچ وەڵامێکی پۆزەتیڤمان لە برایانی یەکێتی، نە لەناوپەرلەمان و نە لە دەرەوەی پەرلەمان، وەرنەگرت.

سوودوەرنەگرتن لە دەرفەت و دەستپێشخەری و بەڵێنەکان

لەم سەرووبەندانەدا، بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بوون و لەسەر زۆر خاڵرێککەوتبوون. داوامان کرد ئەو خاڵانەی رێککەونتیان لەسەر کراوە بکرێنە بنەما بۆ هەموارەکان و با لە پەرلەمان کاریان لە سەر بکرێ، بەڵامدیسان رێگە بە تیمی یەکێتی لەپەرلەمان نەدرا هەنگاو بنێن.

دوای دەستپێخەرییەکەی (سەرۆک بارزانی) کە لە مەراسیمی کردنەوەی "یادگەی نیشتیمانی بارزانی"ـدا لە 11ـی 5ـی 2023ـدا، وەکوشاندی مەکتەب سیاسی پارتی رۆژی چوارشەمە ١٧ ـی ٥ چووینەوە سلێمانی. لەگەڵ دەستپێکی کۆبوونەوە هاوبەشەکەی هەردوو مەکتەبیسیاسییدا، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێز (کاک بافڵ تاڵەبانی)، لوتفی کرد و پاش بەخێرهاتن، ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەگەربابەتێکی پێویست هەبوو، پەیوەندیم پێوە بکەن. بۆیە لەو کۆبوونەوەکەدا بە شاهێدی هەردوو شاند سێ جار تکا و ڕەجام لە برادەرانی یەکێتیکرد کە ڕێگە بە(د. رێواز) و فراکسێۆنی یەکێتی بدەن کە پەرلەمان بۆ کارکردنەوەی کۆمسیۆن، وەک خۆی، و خوێندنەوەی یەکەم بۆپێشنیازەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، دانیشتنێک ئەنجام بدات. لەم پێناوەشدا هەر گەرەنتیەکی یاسایی و سیاسییان بۆ دڵنیاییخۆیان دەوێت، ئامادەین، بە جۆرێک با سەرەتا کۆمسیۆن کارا بکەینەوە و مەرجی ئەوەی بۆ دادەنێین کە تا یاسای هەڵبژاردنیش هەموارنەکرێتەوە، کۆمسیۆن هیچ هەنگاوێک ناهاوژێت. تەنانەت پێشمان وتن خۆ ئەگەر کۆمسیۆن کاراش بکرێتەوە پارتی زۆرینەی تێدا نییە و بێلایەنەکانی دیکە ناتوانێت هەنگاو بنێت.

سەرەنجام لەسەر ئەوە رێککەوتین شاندی هەڵبژاردن و فراکسیۆن بێنە پەرلەمان و بە ئامادەبوونی من و (د. رێواز) کۆببنەوەو هەوڵی نزیکبوونەوە بدەین و را هاوبەشەکان بۆ کۆبوونەوەی دواتری مەکتەب سیاسی هەردوولا بهێنینەوە.

هەمان رۆژی کۆبوونەوەمان لە سلێمانی، دوای نانخواردن داوام لە کاک (د. خەسرەو گوڵ محەمەد) ئەندامی شاندی یەکێتی کرد لەگەل (کاکبافڵ) قسە بکات بەوپێیەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دیار نییە چۆن و بە چی ئاڕاستەیەک دەبێت. بۆیە ئێمە دەبێت ئامادەسازیی خۆمانبکەین و پێش بڕیاری دادگا، هەرچۆنێک بووە، ئێمە کۆمسیۆنی خۆمان کارا بکەینەوە. پاش گەڕانەوەمان، بەڕێز (کاک بافڵ) پەیوەندیپێوەکردین و داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری ئەو بابەتەی لێکردین کە لەگەڵ (کاک د. خەسرەو) قسەمان لەسەر کردبوو. منیش بابەتەکانم بۆبەڕێزیان ڕوونتر کردەوە و داواشم لێکرد کە ئەو دەرفەت و کاتەی لەبەردەستماون بقۆزینەوە و سوود لە دەستپێشخەرییەکەی جەنابی (سەرۆکبارزانی) وەربگرین. هەروەک بە بەڕێزیشیانم وت ئێمە سبەی، هەینی ±9 ـی ٥، لە پەرلەمان کۆ دەبینەوە ئەگەر ڕێنمایی تیمی یەکێتی بکرێڕێک بکەوین، لە ماوەی یەک هەفتەدا کۆمسیۆن کارا بکەینەوە و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پێشنیازەیاساکانی پێشکەشکراو بۆ هەموارییاسای هەڵبژاردن دەکەین. بەڕێزیشیان وتی "ئێمەش هاوکار دەبین"!

بەڵام لە کۆبوونەوەکەی رۆژی هەیینیدا لە پەرلەمان هیچ شتیکی نوێ لە هەڵویستی شاندی یەکێتیدا نەبینرا. لەسەر کاغەزێک سێ پرسیارمنووسی و دامە دەست بەڕێز (د.ریواز) و داوام لێکرد لەگەڵ قیادەی خۆیاندا لە سلێمانی باس و گفتوگۆیان لەبارەوە بکات. پرسیارەکانیشئەمانە بوون:

- ئایا لەبەرامبەر بڕیاری دادگای فیدراڵی پێکەوە دەبین یان نا?

- ڕێگە دەدەن کۆمسیۆن کارا بکەینەوە ?

- چ زەمانەتیکی یاسایی و سیاسیتان بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دەوێ?

رۆژی شەممە 20 ـی ٥ ـی 2023، برایانی یەکێتی چەند کۆبوونەوەیەکی کارگێڕییان هەبوو. لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا بەڕێز (د. ڕێواز)ـیش بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشدار بوو بوو، بەڵام بەداخەوە هیچ وەڵامێک بۆ ئەو پرسیارانە بەدەست نەهاتن و هیچ شتێکی نوێش نەهاتنەپێش.

رۆژی یەکشەمە²± ـی ٥ ـی 2023، شاندی مەکتەب سیاسی یەکێتی هاتنە پیرمام و لەگەل شاندی پارتیدا کۆبوونەوە. بە شاهێدی هەردووشاند جارێکی دیکەش سێ جار تکا و ڕجام لێکردنەوە کە ڕێگە بە سەرۆکی پەرلەمان بدەن بۆ ئەوەی بابەتی کۆمسیۆن بخەینە بەرنامەیکاری پەرلەمانەوە و فراکسیۆنی یەکێتیش هاوکار بێت. تەنانەت کاک (مەحمود محەممەد) سەرۆکی شاندی پارتی، پێی وتن فەرموون باسبەی بابەتی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و دانانی هەردوو وەزیرەکەتان و گۆڕانکاریەکانی ئێمەش بخەینە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بەداخەوەهیچ بەپیرەوەهاتنێکمان بۆ ئەم تەرح و پێشنیازانە لێ نەبینین!

تەنانەت هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، پێمان وتن لە پێناوی یەکلاییکردنەوەی بابەتی پێکهاتەکانیش، با یەکێتی و پێکهاتەکان لەگەڵ "یۆنامی" بەبێپارتی کۆ ببنەوە و بگەنە ڕێگەچارەیەک. لەو کۆبوونەوەیەدا هەر ڕێککەوتنێک بکرێ لەو بارەیەوە، پارتی پشتیوان دەبێت و پەسەندی دەکات،بەڵام دیسان گەرموگوڕییەکیش بۆ ئەم پێشنیازە بەدی نەکرا. هەموو ئەمانەش لەکاتێکدا بوو کە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان ژمارە(4)ـی ئاسایی لە 22ـی 5ـدا ڕاگەیەندرا بوو.

ئیتر دەبوا چاوەڕێی چی بین?

کە هیچ بەپیرەوەهاتنێک بۆ پێشنیازە یەک لەدوای یەکەکان نەبوو. تکاوڕجاکانی ئێمەش سوودێکیان نەبوو. بەڵێنەکانیش جێبەجێ نەکران،نەدەزانرا چاوەڕێی چی بین و تاکەی چاوەڕێ بین. بۆیە لەپێناوی لابردنی بەربەستێکی گەورەی بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن وچیتر بەفیڕۆنەدانی ئەو کاتە کەممەی کە لە بەردەستدا ماوە. هەروەها ئەو لێژنە پەرلەمانییەی کە بۆ وەرگرتنی "سی ڤی" بۆ پڕکردنەوەیشوێنی دوو کۆمسیارەکەی کۆمسیۆن پێکهێنرابوو، سەرجەم کارەکانی خۆی تەواو کردبوو، یادداشتیشی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرزکردبووەوە.

بۆیە فراکسیۆنی پارتی به‌‌‌ پشتبه‌‌‌ستن بە دەقی ڕوون و زەلالی برگه‌‌‌ی چواره‌‌‌می مادده‌‌‌ی (48)ـی په‌‌‌یره‌‌‌وی ناوخۆ، 24 کاتژمێر بەرلە وادەیدانیشتنەکەی ڕۆژی 22ـی 5 داواکارییەکی بۆ زیادکردنی بڕگه‌‌‌یه‌‌‌ک بۆ به‌‌‌رنامه‌‌‌ی کاری دانیشتنەکە پێشکەش کردبوو، به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستیکاراکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی کۆمسیۆنی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانی هه‌‌‌رێم و پڕکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆشایی دوو کۆمسیاره‌‌‌که‌‌‌ی. ئه‌‌‌م هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ یاساییه‌‌‌ش‌ مافێکی یاسایی وپه‌‌‌یره‌‌‌ویی بێچەندوچوونی هەر سەرۆکی فراکسیۆنێک، یان نوێنەری پێکهاتەیەک یان 10 ئەندامی پەرلەمانە کە پێشکەشی بکەن. پەیڕەو تەنهاقەیدی 24 کاتژمێری بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە بۆ زیادکردنی خاڵێک لە بەرنامەی کاری ڕاگەیەندراو، داناوە. کاتێکیش داواکارییەکەلەو ماوە یاساییەدا پێشکەش کرا، ئیتر  به‌‌‌پێی حوکمه‌‌‌کانی بڕگه‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌م له‌‌‌ مادده‌‌‌ی (16) و بڕگه‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌می مادده‌‌‌ی (47) په‌‌‌یڕه‌‌‌وی ناوخۆیپه‌‌‌رله‌‌‌مانیش، بەرپرسیارێتی یاسایی ده‌‌‌خاته‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆی ده‌‌‌سته‌‌‌ی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی په‌‌‌رله‌‌‌مان تا هه‌‌‌مواری به‌‌‌رنامه‌‌‌ی کاری ڕاگه‌‌‌یه‌‌‌ندراو بکه‌‌‌ن و ئه‌‌‌وبڕگه‌‌‌یه‌‌‌ی که‌‌‌ داواکراوه‌‌‌ بۆی زیاد بکه‌‌‌ن.

هەمان رۆژ من و بەڕێز سکرتێری پەرلەمان چووینە لای بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان و داوامان کرد کە بە ئەرکی یاسایی خۆمان هەستین و ئەوخاڵە بۆ بەرنامەی کار زیاد بکەین. بەڵام بەڕێزیان ئامادە نەبوو کە بەرنامەی کاری هەموارکراو ئیمزا بکات و وتیشی "لەگەڵی نیم و لەگەڵیشینابم، سبەی خاڵی یەکەم و دووەم جێبەجێ دەکەم و بۆ ئەوەی کۆمسیۆن لەوێ نابم." !

پێمان وت کە هیچ کات بە دەستەوە نەماوە و ڕێککەوتنی هەموو لا هەیە کە کۆمسیۆن وەک خۆی کارا بکرێتەوە و لێژنەکەش کاری خۆی بەئەنجام گەیاندووە. بۆیە تکایە با ئەم پرسە یەکلایی بکەینەوە و ڕۆژی سێشەممەش دانیشتنێکی دیکە بۆ خوێندنەوەی یەکەمیپێشنیازەیاساکانی پەیوەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و خەسڵەتی بەپەلەیان بدرێتێ، بەڵام دیار بوو هیچی لەحزبەکەیەوە پێ نەوترابوو. بۆیە بەرنامەی کاری واژۆ نەکرد و بەپێی پەیرەوی ناوخۆش، بە ئیمزای جێگری سەرۆکی پەرلەمان و بەڕێزسکرتێری پەرلەمان بەرنامەی کار ئیمزا کرا و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بۆ بەرنامەکە زیاد کرا.

ئیوارەی رۆژی یەکشەمە ²± ـی ٥ ، بەریز کاک (عیماد ئەحمەد) سەرۆکی شاندی یەکێتی تەلەفۆنی بۆ کردم داوای کرد کە دانیشتنی سبەیدوابخەین. پێم وت: " ئێمە ڕازین و فەرموو بە بەریز د.ڕێواز بڵێن با ئیعلانی دانیشتن بۆ سێشەمە یان چوارشەمە بکات و بەرنامەی کاریشکاراکردنەوەی کۆمسیۆن و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دانانی وەزیرەکانی یەکێتی و ئاڵوگۆڕەکانی ئێمەش بێت لەناو پەرلەماندا."

رۆژی دووشەمە ²² ـی ٥ کاتژمێر 8 و 51 دەقیقەی بەیانی نامەیەکی دەنگیم بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان نارد و داوام لێکرد با دانیشتنەکەیئەمڕۆ دوا بخەین، بەمەرجێک بەڕێزیان هەر هەمان کات دانیشتنێکی دیکە ڕابگەیەنێت بۆ سبەینێ (واتە سێشەممە 23ـی 5) وە بەرنامەی کارهەمان ئەو خاڵانە بن کە لەگەڵ (کاک عیماد) باسمان کردبوو. لە هەمان کاتیشدا بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی نامەیەکی دەنگی بۆبەڕێز سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ناردو هەمان داوای لێکردبوو. بەڵام بە داخەوە، نە سەرۆکی پەرلەمان و نە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیشوەڵامێکی ئەرێنیان بۆ ئەم پێشنیازە پێ نەدرایەوە.

کە چووینە دانیشتنەکەش، پێش دەستپێک، دیسان پرسیارم لە بەرێز سەرۆکی پەرلەمان کرد کە ئایا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی بۆ پێشنیازەکەیئێمە هەیە، وتیان: "نەخێر"!

بۆیە کاتێک دانیشتنەکە دەستی پێکرد، بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بە خراپبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی و لێکدانەوەی نادروست بۆ دەقەکانیپەیڕەوی ناوخۆ دواخستنی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند. لە کاتێکدا بەهیچ شێوەیەک دانیشتنی ڕاگەیەندراو کە نیسابی یاسایی دەستەبەر بێت،پێش جێبەجێکردنی بڕگەکانی و تەواوکردنیان لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەماندا نییە. بەڵکو لە کاتی دانیشتنەکاندا ئەگەر دواخستن وهەڵپەساردنێک پێویست بووایە، ئەوا بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی (48) ئەوە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتی دەبوو لەگەڵ ڕەزامەندیزۆرینەی پەرلەمانی. بەو پێیەش سەرۆکی پەرلەمان خۆویستانە دانیشتنێکی یاسایی و پەیڕەوی بەجێهێشت بۆیە بەپێی بڕگەی یەکەمیماددەی (19) ئەرکی بەرێوەبردنی دانیشتنەکە دەکەوێتە ئەستۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان. بە تایبەتیش کە زۆرینەی دەستەی سەرۆکایەتیو زۆرینەی پەرلەمانی، بەدەنگدان، لەگەڵ بەردەوامبوونی دانیشتنەکەدا بوون.

بۆیە ئێمە بە ئەرکی یاسایی و پەیڕەوی خۆمان هەستاین و دانیشتنەکەمان بەڕێوە برد. وێڕای هەوڵی بەردەوامی ئەندامانی یەکێتی بۆڕاوەستاندنی دانیشتنەکە، بەڵام  بە جێبەجێکردنی بڕگەی یەکەم لە ماددەی (48)ـی پەیڕەوی ناوخۆ، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران خاڵیتایبەت بە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن هێنرایە خاڵی یەکەمی دانیشتنەکە و پاشانیش بە زۆرینەی دەنگی 58 پەرلەمانتاری ئامادەبوو (45 ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، 2 ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوە، 1 ئەندام فراکسیۆنی سەردەم و 10 ئەندام لە پێکهاتەکان)، بڕگەکە پەسەندکرا و بەپێی بڕیاری ژمارە (10)ـی ساڵی 2023، ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن، کارا کرایەوە و دوو کۆمسیاری نوێشی بۆهەڵبژێردرا.

پاش ئەوەش لەبەر ئەوەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان خۆویستانە هۆڵی دانیشتن و باڵاخانەی پەرلەمانیشی بەجێهێشتبوو، بە ئامادە نەبووهەژمار دەکرێت. بۆیە بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی (19)ـی پەیڕەو و سەرجەم دەسەڵاتەکانی لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە پیادەدەکرێت. ئەمەش بە حوکمی پەیڕەوە و پێویستی بەهیچ جۆرە تەفویز و بریکارییەک نییە. هەربۆیە، بەپێی سرووشتی بڕیارەکە و گرنگیناوەڕۆکەکەی بە ئیمزای جێگری سەرۆکی پەرلەمان بڕیارەکە بۆ لایەنە پەیوەنددارەکان نێردرا بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.

سەرەنجامیش بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی "وەقایعی کوردستان" ژمارە (305) لە 23 ـی 5ـی 2023ـدا بڵاو کرایەوە. هەردووکۆمسیارە نوێیەکەش لەبەردەم ئەنجوومەنی دادوەریدا لە 28ـی 5ـدا سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکار بوون.

دەرەنجام

ئەوەی کراوە، وێڕای گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی فرەلایەنەی سیاسی نێوان پارتی،یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتووە کە لە 11ـی 3ـی 2023ـدا لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەنجام دراوە کە تایبەتە بەکاراکردنەوەی کۆمسیۆن وەک خۆی و پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکانی.

کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، بابەتێکی خیلافی نێوان لایەنەکان نەبووە. بەڵکو ئەگەر لە پێشتردا پارتی بەپێی ماف و ئیستیحقاقی هەڵبژاردنیخۆی، داوای دەکرد کە بەرمەبنای هەڵبژاردنەکانی 2018ـی کوردستان و 2021ـی عێراق کۆمسیۆن دابڕێژرێتەوە و کارا بکرێتەوە. چونکە لەکاتێکدا پارتی لە پێکهاتەکەی ئێستادا لە کۆی 9 کۆمسیار، سێکۆمسیاری هەیە، ئەوا بەپێی ئیستیحقاقی ئەو دوو هەڵبژاردنە کۆمسیارەکانیدەبوون بە چوار. بەڵام لە پێناو لابردنی بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن و ڕەخساندنی زەمینەی لەباری هەمەلایەنە بۆی و گەیشتن بەڕێککەوتنی نیشتیمانی، دەستبەرداری ئەم مافەی خۆیشی بوو.

ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، ئەگەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بابەتێکی خیلافی نەبووبێت، بۆچی هەوڵی لەمپەر دروستکردن لەبەردەمکاراکردنەوەیدا درا، بۆچی هەوڵی زۆر بۆ تێکدانی ئەو دانیشتنەی درا کە کۆمسیۆنی تێدا کارا کرایەوە ?

ئێستاش جەخت دەکەینەوە پرۆسەی هەڵبژاردن ئامرازی یەکەمی پیادەکردنی دیموکراسی و دەستاودەست پێکردنی دەسەڵاتە و مافێکیبنچینەیی گەلی کوردستان و هاووڵاتیانیەتی. مافێکی حزبی و تایبەت نییە تا بکرێتە کەرەستەی دانوستاندن و ڕێگرییلێکردن. بۆیە داوادەکەین کە پێکەوە پەلە بکەین لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەموارکردنی هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (1)ـی ساڵی1992ـی هەموارکراو لەسەر بنەمای چوار بازنەیی و بەکارهێنانی تۆماری بایۆمەتری و بە بنەماکردنی داتاکانی وەزارەتەکانی بارزگانی وپلاندانانی عێراق. ئەمەش لە پێناوی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە18ـی 11ـی 2023ـدا.

کەواتە، لە ئێستادا کە کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، بەگرتنەبەری ڕێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان، کارا کراوەتەوە، هەر ڕێگریی ولەمپەردروستکردنێک لەبەردەم کارەکانیدا، لە هەرلایەکەوە بێت، بە پاڵنەری سیاسییە و ئامانجیش لێیان ڕاگرتن و خاوکردنەوەی هەنگاوەکانە بەئاڕاستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

 

11 مانگ و 1 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خستنەڕووی راستییەکان و روونترکردنەوەی حەقیقەتەکان لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن

خستنەڕووی راستییەکان و روونترکردنەوەی حەقیقەتەکان لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)