کردنەوەی یەکەم کارگەی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە فەرەنسا
کردنەوەی یەکەم کارگەی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە فەرەنسا
یەکەم کارگەی بەرهەمهێنانی پاتری بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ناوچەی پاس دی کالێ (باکوری فەرەنسا) کرایەوە، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەبوو لە پێشبڕکێی ئەو وڵاتە بۆ بنیاتنانی کەرتێکی پیشەسازی لەم بوارەدا.
لە شاری دوفرێسن (لە پاس دی کالێ) کە شارۆچکەیەکی ٦ هەزار کەسی تێدایە، یەکەم کارگەی پاتری لە وڵاتەکەدا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەباییکرایەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک وەرشەی گەورە کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٦٠ هەزار مەتر چوارگۆشە بوو، لەگەڵ یەکەم بەرهەمهێنان توانایبەرهەمهێنانی زیاترە لە 13 گیگاوات لە کاتژمێرێکدا بۆ ئەوەی لە ساڵی 2030دا بگاتە 40 گیگاوات لە کاتژمێرێکدا، کە تا ساڵی 2030 نزیکەی 2000 هەلی کار دەڕەخسێنێت.
برۆنۆ لۆ مایر وەزیری ئابووری فەرەنسا، لە سەردانەکەیدا بۆ کارگەی گروپی Automotive CellS (ACC) کە کۆمپانیایەکی هاوبەشە لەنێوان کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل Stellantis و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و مێرسیدسی ئەڵمانی ڕایگەیاند، “بۆ یەکەمجارە لەدامەزراندنی کۆمپانیای ئەیرباسەوە، فەرەنسا و ئەوروپا کەرتێکی پیشەسازی نوێ دروست دەکەن.” ".
پیشەسازی پاتری لە دڵی پلانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسادایە بۆ "پیشەسازیکردن"ی وڵاتەکە، بەو پێیەی کۆمەڵێک کارگە لەباکووری وڵاتەکە دادەمەزرێنن بۆ بەرهەمهێنانی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ساڵانی داهاتوودا.