مەسعود بارزانی ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کرد
مەسعود بارزانی ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆکایەتیی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەکەسەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە وپەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
هاوکات، "ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستگرتن بەبەها و پڕەنسیپە باڵاکان و ئەو بابەتانەی ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "بارزانی پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانی و مێژووییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان هەبوو وجەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە."