هەرێم کەمال ئاغا یاسای بودجە کە بۆ ساڵێک یان چەند ساڵێکە، کاریگەری لەسەر پێگە دەستورییەکەی نابێت.
هەرێم کەمال ئاغا یاسای بودجە کە بۆ ساڵێک یان چەند ساڵێکە، کاریگەری لەسەر پێگە دەستورییەکەی نابێت.
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستانهەرێمێکی دەستوریی و قەوارەیەکی سەربەخۆیە، یاسای بودجە کە بۆ ساڵێک یان چەند ساڵێکە، کاریگەری لەسەر پێگە دەستورییەکەینابێت.
هەرێم کەمال ئاغا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"کۆمەڵێک کاری نا دادپەروەری وایکرد یەکێتی هەڵوێستی هەبێت و هیچ هەوڵێک بۆلەتکردنی هەرێم لە ئارادا نییە، ناتەبایی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە نەک شتی تر، هیچ یاسایەکیش ناتوانێت کاریگەری لەسەر پێگەی هەرێمدروست بکات."
وتیشی"بۆیە ئەو بڕگەیەی لە پرۆژە یاسای بودجە کە باس لە پێدانی شایستەی دارایی هەر پارێزگایەک دەکات لەلایەن حکومەتی عێراقەوەگەر گازندەی هەبێت، بڕگەیەکی ئاساییە و کاریگەری نابێت