هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستی پێکرد
ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان لە 81 پارێزگای تورکیادا بەڕوی دەنگدەرانی تورکیادا کرایەوە. هاوڵاتیانی تورکیادەتوانن تا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەشداری لەپڕۆسەکەدا بکەن.
لەهەڵبژاردنەکەدا (رەجەب تەیب ئەردۆغان: کاندیدی هاوپەیمانی جمهور- کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ: کاندیدی هاوپەیمانی میللەت) رکابەریدەکەن بۆ بردنەوە زۆرترین ژمارەی دەنگی هاوڵاتیانی تورکیا و بەدەستهێنانی کورسی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ماوەی پێنج ساڵیداهاتو.
لەهەڵبژاردنی تورکیادا زیاتر لە 47 هەزار و 523 دەنگدەری نوێ بۆ یەکەمجار لەتورکیادا بەشداری لەپڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا دەکەن. هاوکات نزیکەی 12 ملیۆن و 416 هەزار دەنگدەری تورکیا لەهەڵبژاردنی خولی یەکەمدا دەنگیان نەداوەتە هیچ یەکێک لە دو کاندیدەڕکابەرەکەی خولی دوەم. بۆیە هەردو کاندیدی چاویان لەسەر ئەو دەنگدەرە خۆڵەمێشیانەیە، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیترکیا.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ تا کاتژمێر 10:00 شەو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە بۆ هاوڵاتیانی تورکیاو تەواوی جیهان بخرێتە ڕو.