بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان، ٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ١٢ی دیکەش بێسەروشوێن بوون
بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان، ٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ١٢ی دیکەش بێسەروشوێن بوون
هەینی، بەرپرسانی یۆنان ڕایانگەیاند کە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و تا ١٢ کەسیش بێسەروشوێن بوون، دوای ئەوەی بەلەمێک کەکۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە نزیک دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان وەرگەڕاوە
وە تۆڕی ئەمریکی (ABC News) بڵاویکردەوە کە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان دەستیپێکردووە دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی یۆنان دوو کەسیانبینیوە - فەلەستینییەک و سورییەک - کە توانیویانە مەلە بکەن بۆ بەردەکانی نزیک کەنارەکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دوو هێلیکۆپتەر،کەشتییە سەر بە کەناراوەکان کەشتیەکانی پاسەوانی و ئەهلی بەشداری ئۆپەراسیۆنی گەڕانەکە دەکەن.
دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەڕان، دەسەڵاتداران توانیان تەرمی دوو ژن و پیاوێک لە دەریاوە دەربهێننەوە.
لای خۆیەوە، وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، نیکۆس کووکالاس ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە دەریای ئیجە نزیکەی کاتژمێر شەشیبەیانی، لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی میکۆنۆس ڕوویداوە.