هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیکوردستانە
ئاژانسی سی ئێن بی سی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی خەمساردی حکومەتی تورکیاوە دەستیپێنەکردووە و خولی یەکەمیهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەش کە ١٤ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، هۆکارێکی سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیکوردستانە
سی ئێن بی سی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بیانووەکەی تورکیا کە بریتییە لە پشکنینی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نەک بەهۆیبومەلەرزەکەی چەند مانگی رابردوو زیانی بەرکەوتبێت، بیانوویەکی زۆر لاوازە، بەڵکو راستییەکەی ئەوەیە ئەنجامی خولی دووەمیهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دیاریدەکات و هۆکارە سەرەکییەکەش خودی رەجەب تەیب ئەردۆغانە.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان کە لە ٢٥ ئاداری ئەمساڵەوە ڕاگیراوە وپێشتر حکومەتی هەرێم ڕۆژانە ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.