ئەمڕۆ کۆتایی بەوشەپۆلە خۆڵبارینە دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە کە پارێزگاکەی گرتەوە، شەوی ڕابردو 155 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە، تیمە تەندروستیەکانیش بەردەوام لەئەرکدان بۆ چارەسەری پێویستی سەرجەم ئەو کەسانە کە توشیتەنگەنەفەسی بون و بەشێکیشیان پێشتر نەخۆشی رەبۆیان هەبوە.
د.زیاد خەڵەف مەدید، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک لەوبارەیەوە دەڵێت: لەگەڵ دەستپێکردنی زریانی تۆز و شەپۆلی خۆڵبارین،پێویستە هاوڵاتیان ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات، کە بەهۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی یان هەر حاڵەتێکی دیکەبوون یاخود ئەوانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسەدانەوە دەناڵێنن و ناتوانن بگەنە نەخۆشخانەکان، پەیوەندی بە ژمارە122ەوە بکەن و تیمەکانی فریاکەوتن سەردانی ماڵەکانیان دەکەن.
لە دوێنێ ئێوارەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەوتەی شارەزایانی کەشناسی ئەمڕۆ کۆتایی بەوشەپۆلە خۆڵبارینە دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە