نوسینگەی سەرۆکی حکومەت هەواڵێکی NRT ڕەتدەکاتەوە گوایا مەسرور بارزانی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخاندەکات
نوسینگەی سەرۆکی حکومەت هەواڵێکی NRT ڕەتدەکاتەوە گوایا مەسرور بارزانی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخاندەکات
دەقی روونکردنەوەی سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
کەناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید، لە درێژەی چەواشەکارییە بەردەوامەکانی، ئەمڕۆ شتێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایا بەڕێز سەرۆکیحکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات !
ئێمە لە کاتێکدا ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی رەت دەکەینەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوی خەیاڵی خاوەنی ئێن ئاڕ تییە ،داوا دەکەین خاوەنی ئەم کەناڵە چەواشەکارە، پێمان بڵێ سەرچاوەی دارایی NRT چییە کە خەرجییەکەی دەیان ملیۆن دۆلارە. داواییاساییش لە سەر کەناڵەکە تۆمار دەکەین لە سەر ئەو درۆ و چەواشەکاریەی کردوویانە.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان