لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بەهۆی ڕووداوی تەقەکردنەوە کەسێک کوژرا
لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بەهۆی ڕووداوی تەقەکردنەوە کەسێک کوژرا
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە دڵی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کەسێک بە هۆی تەقەکردنەوە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانیلەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیسیش بۆ شوێنی ڕووداوەکە جێگیرکران، بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیسی فەرەنسا.
نزیکەی سەعات سێ (بەکاتی پاریس)، چوار پیاو بە دوو ماتۆڕسکیلەوە لەبەردەم نووسینگەیەکی خانووبەرە وەستان و یەکێکیان بە دوایکوڕی خاوەنی نووسینگەی خانووبەرەدا چووە ناو ئۆفیسەکەوە، و چەند تەقەیەکی لێدەکات و دوا جار لە کاتێکدا قوربانییەکە هەوڵیهەڵهاتنی داوە.
ئەو پیاوە تەمەنی لە نێوان سی ساڵیدایە، دوای ئەوەی بە چەند فیشەکێک کراوەتە ئامانج، بە سەختی بریندار بووە، هەروەها پەنای بۆشوێنێکی دیکە لە ناوچەی هەشتەمی پاریس بردووە بۆ ئەوەی پەنای بۆ ببات پێش ئەوەی لەلایەن کەسانی فریاگوزاری چارەسەر بکرێت،بەڵام زۆری نەخایاند وە گیانی لەدەستداوە
هێزەکانی ئاسایش بە چڕی بڵاوکرانەوە و گەمارۆیەکی ئەمنی لە شوێنی ڕووداوەکە سەپێندرا، هاوکات تاوانباران هەڵاتوون و بە وتەیسەرچاوەیەکی پۆلیسیش، تاوانباران چوار کەس بوون، دوو ماتۆڕسکیلیان پێ بووە، کە هەڵاتوون بۆیە پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێن. لەو بارەوەلێکۆڵینەوەی دادوەری کراوەتەوە.