لەدوای لە زیندانی هەتاهەتایی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی کە کارگەی چەکی نایاسایی لە سلێمانی دانابوو، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆڵاتتاڵەبانی و هاوبەشەکانی کە هاوبەشی سەرەکی پشتی پەردە لاهور تاڵەبانی بوو ئایا هەمان چارەنووس چاوەڕێیان دەکات ..?
لەدوای لە زیندانی هەتاهەتایی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی کە کارگەی چەکی نایاسایی لە سلێمانی دانابوو، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆڵاتتاڵەبانی و هاوبەشەکانی کە هاوبەشی سەرەکی پشتی پەردە لاهور تاڵەبانی بوو ئایا هەمان چارەنووس چاوەڕێیان دەکات ..?
ڕۆگیۆ بەشێوەیەکی فەرمی لە 23ی ئابدا سزاکەی بەسەردا دەسەپێنرێت کە بریتییە لە زیندانی هەتاهەتایی.
کارکردن بۆ تاڵەبانی و هاوکارەکانی ڕۆجیۆی دەوڵەمەند کرد – مووچەکەی ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بوو – بەڵام بەس نەبوو. بەپێیزانیارییەکانی داواکاری گشتی فیدراڵی، ڕۆجیۆ ملیۆنان دۆلاری لێ بردووە، کە مەبەست لێی کڕینی ئامێری بەرهەمهێنان بووە، بۆ خەرجییەکەسییەکانی خۆی، لەنێویاندا کاتژمێری ڕۆلێکس و ئۆتۆمبێلی وەرزشی.
بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئایا دادگایی فیدراڵی ئەمریکا چاوپۆشی لە هاوبەشەکانی ئەم تاوان بارەدەکات یان پۆڵات تاڵەبانی وهاوبەشەکانی چارەنووسیان هەر چارەنووسی ناوبراو دەبێت
بۆچوونە جیاوازەکان و کاردانەوەکان لەدوای دەستگیرکردن و دادگاگی کردنی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی کە کارگەی چەکی نایاسایی لەسلێمانی دانابوو، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆڵات تاڵەبانی و هاوبەشەکانی کە هاوبەشی سەرەکی پشتی پەردە لاهور تاڵەبانی بوو
بۆیە لەدوای لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەکان و ئاشکراکردنی دەیان ملیۆن دۆلار و قاچاخچیەتی چەک و فرۆشتنی بە وڵاتانیدراوسێ ئەمریکای توڕەکردوو دواجار بڕیاریدا کە ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی کارگەی چەکی نایاسایی لە سلێمانی دانابوو، بە هاوبەشیلەگەڵ پۆڵات جەنگی تاڵەبانی و هاوبەشەکانی . وەزارەتی دادیی ئەمریکارایگەیاندووە "هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی کە پێشتر تاوانبارکرابوو بەدروستکردنی کارگەی چەکی نایاسیی لە شاری سلێمانی و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییەکی ئەوروپی، بۆیە سزای زیندانی هەتاهەتاییبەسەردا سەپێندراوە، دوای ئەوەی تاوانەکانی بەسەردا ساغ کراوەتەوە".
هاوڵاتییەکە ناوی رۆس رۆگیۆ-یە و تەمەنی 54 ساڵە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەلایەن دادگاییەکی ویلایەتی پێنساڵڤەینیاوە، بە فەرمیتاوانبارکرا بە ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییەکی ئیستۆنی کە کارمەندیی کارگەکەی بووە لەشاری سلێمانی کە تایبەت بووە بە دروستکردنیچەکی "ئێم فۆر" و دەمانچەی "کلۆک" بەشێوەیەکی نایاسایی.
ڕۆگیۆ لە ساڵی 2015 کارگەکەی دامەزراندووە و چەندین پارچەی چەکی لە ئەمریکاوە هاوردە کردووە بۆ دروستکردنی چەکەکان بەشێوەیەکی نایاسایی و بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی ئەمریکی. چەندین کارمەند لە نەتەوەی جیاواز لەو کارگە لە ژێرسەرپەرشتی رۆگیۆ کاریان کردووە.