بەپەلە… ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز ئاشکرا کرا
بەپەلە… ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز ئاشکرا کرا
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
سەربەلەیانی ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆکمان کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەیخێرامان بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.
هەروەها بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، باسمان لە گیانفیدایی و قوربانیدانی ڕائید عەلی بەرواری جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنیدهۆک و پۆلیسە هاوکارەکانی کرد کە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەتایبەتی قوتابییان، خۆیان کردە قوربانی.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتمان راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتیانەی ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێننبکەن و لێکۆڵینەوەی جیدی و ورد لە بارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجێکارەکان و هۆکارەکانی ڕووداوەکانی سلێمانی و دهۆک بکەن. تادەرکەوتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەش، بڕیارماندا بەکارهێنانی سیستەمەکە لەو شوێنانەی بەکاردەهێنرێت ڕابگیرێت.